رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) رۆژی دووشەممە بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەک لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا لەسەر رێگەی نێودەوڵەتیی نێوان دیمەشق و حومس روویداوە. بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەکی حکومی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، تەقینەوەکە بووەتە هۆی کوژرانی سێ کەس.
سانا ئاماژەی بەوە کردووە: "تەقینەوەکە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا لەسەر رێگەی دیمەشق - حومس لە ناوچەی قەستەل روویداوە، کە زیانی گیانیی لێ کەوتووەتەوە."
ئاژانسەکەی سووریا باس لەوە دەکات، "تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکانیان گواستووەتەوە"، لە هەمان کاتدا "لایەنە پەیوەندیدارەکان رێکارەکانیان دەستپێکردووە بۆ پشکنینی شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە سرووشت و هۆکارەکانی تەقینەوەکە."
هاوکات سەرچاوەیەکی حکومی بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی پشتڕاستکردووەتەوە کە بەهۆی ئەو رووداوەوە سێ کەس کوژراون.



