کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

رێگەوبانی گەرمیان: 38%ی رێگەی دەربەندیخان - زەڕایەن تەواو کراوە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاونیشتمانییەک لە زڕگوێزی سلێـمانی دەڵێ، 24 رۆژە کارەبای بڕاوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

هاونیشتمانییەک لە زڕگوێزی سلێـمانی دەڵێ، 24 رۆژە کارەبای بڕاوە

لە بەنزینخانەکانی هەولێر لیترێک بەنزین بۆ 1400 دینار دابەزی
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە بەنزینخانەکانی هەولێر لیترێک بەنزین بۆ 1400 دینار دابەزی

کارەبای بەشێک لە گوندەکانی پێنجوێن بڕاوە و کارەبای قەزاکەش هۆکارەکەی روون دەکاتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

کارەبای بەشێک لە گوندەکانی پێنجوێن بڕاوە و کارەبای قەزاکەش هۆکارەکەی روون دەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ


بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی گەرمیان دەڵێ، کاری ئەنجامدراو لە رێگەی قەزای دەربەندیخان و ناحیەی زەڕایەن لە پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە 38%. قایمقامی دەربەندیخان دەڵێ، کارکردن لە پڕۆژەکە بێ کێشە بەردەوامە.


رێگەوبانی گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "سەرەڕای هەموو قەیران و ئاڵنگارییەکان، کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدکردنی رێگەی تونێلی دەربەندیخان ـ زەڕایەن لە لۆتی شەش بەردەوامە."


ئامانج کەساس، قایمقامی قەزای دەربەندیخان، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کارکردن لە دووسایدی دەربەندیخان بۆ زەڕایەن بەردەوامە و هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووە. ئەگەر حکومەت لە کاتی خۆیدا پارە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار خەرج بکات، ساڵی داهاتوو رێگەکە کۆتایی دێت."


دووسایدی دەربەندیخان بۆ زەڕایەن بە رێگەیەکی ستراتیژی بۆ ناوچەکە دادەنرێ و هەر سایدێکی 15 کیلۆمەتر و نیوە. 19ی مانگی رابردوو دوو کیلۆمەتری رێگەکە دوای قیرکردن بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە.


تێچووی پڕۆژەکە 185 ملیار دینارە. 17ی نیسانی 2025 بە نووسراوی ژمارە 4459 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر دووسایدکردنی رێگەکە دا، بەڵام ماوەیەک کاری تێدا کرا و دواتر راگیرا، پاشان دەستیپێکردەوە.


بەگوێرەی رێگەوبانی گەرمیان، ئێستا کارکردن لە دروستکردنی پرد و ئاوبارەکان، دیواری راگر و جۆگەکانی تەنیشت رێگەکەدا دەکرێت.


پڕۆژەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار ـ سلێمانی جێبەجێ دەکرێ و بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی گەرمیان چاودێری و سەرپەرشتیی دەکات.


رێگەی نێوان دەربەندیخان و ناحیەی زەڕایەن، جگە لە دانیشتووانی هەردوو سنوورەکە، رێگەی سەرەکیی هاتووچۆی دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانیشە بۆ سلێمانی و دەوروبەری.



بابەتی پەیوەندیدار

هاونیشتمانییەک لە زڕگوێزی سلێـمانی دەڵێ، 24 رۆژە کارەبای بڕاوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

هاونیشتمانییەک لە زڕگوێزی سلێـمانی دەڵێ، 24 رۆژە کارەبای بڕاوە

لە بەنزینخانەکانی هەولێر لیترێک بەنزین بۆ 1400 دینار دابەزی
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە بەنزینخانەکانی هەولێر لیترێک بەنزین بۆ 1400 دینار دابەزی

کارەبای بەشێک لە گوندەکانی پێنجوێن بڕاوە و کارەبای قەزاکەش هۆکارەکەی روون دەکاتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

کارەبای بەشێک لە گوندەکانی پێنجوێن بڕاوە و کارەبای قەزاکەش هۆکارەکەی روون دەکاتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە