کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سنووری قەزای پێنجوێن

سنووری قەزای پێنجوێن

هەواڵە ناوخۆییەکان

کارەبای بەشێک لە گوندەکانی پێنجوێن بڕاوە و کارەبای قەزاکەش هۆکارەکەی روون دەکاتەوە

ژیڤان بەکر

ژیڤان بەکر

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەری کار: سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی کەرتی تایبەت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

دەستبەری کار: سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی کەرتی تایبەت دابەش دەکرێ

شارەوانیی هەولێر: لابردنی باخچەکانی نزیک کۆرنیش بە مەبەستی رێگرییە لە لافاو
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

شارەوانیی هەولێر: لابردنی باخچەکانی نزیک کۆرنیش بە مەبەستی رێگرییە لە لافاو

رێگەوبانی گەرمیان: 38%ی رێگەی دەربەندیخان - زەڕایەن تەواو کراوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

رێگەوبانی گەرمیان: 38%ی رێگەی دەربەندیخان - زەڕایەن تەواو کراوە

رووداو دیجیتاڵ


کارەبای نیشتمانی بەشێک لە گوندەکانی سنووری ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی بڕاوە. بەرپرسێکی کارەبای قەزاکە دەڵێ، تیمەکانیان لە کارکردن بۆ گەڕانەوەی کارەبا بەردەوامن.


بە گوتەی ژمارەیەک لە دانیشتووانی ناوچەکە بۆ رووداو، لە کاژێر 4ـی ئێوارەی دوێنێوە کارەبای نیشتمانی لە گوندەکانی سەرسوراو، پارەوا، گلارەوا، تاتانو و چەند گوندێکی دیکەی ناحیەی گەرمک بڕاوە. هاونیشتمانییان ئاماژە بەوە دەکەن کە پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ناوچەکەوە کردووە و پێیان راگەیێندراوە کە تەنیا دوو ئۆتۆمبێلی گەڕۆکی چاککردنەوەیان هەیە و هەردووکیان لەکارکەوتوون.


ئەمڕۆ دووشەممە 23-11-2026 بەهائەدین محەممەد، بەڕێوەبەری چاکسازیی کارەبای پێنجوێن بە رووداوی گوت: "بە هۆکاری ئەو دۆخەی ئێستا دروست بووە، رۆژانە 7 بۆ 8 کاژێر کارەبا دەدەین. شەو بەهۆی هەورەبرووسکەوە کێشە بۆ کارەبای هەندێک لە گوندەکان دروست بوو."


بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، هەر دوێنێ کارەبای بەشێک لە گوندەکان چاککرایەوە و ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەمڕۆ هەوڵ دەدەین کارەبای تەواوی ناوچەکە چاک بکەینەوە و لە کارکردنیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامین."


سەبارەت بە کارنەکردنی ئۆتۆمبێلەکانی چاککردنەوەی کارەبا، بەهائەدین محەممەد روونیکردەوە: "دوو ئۆتۆمبێلمان هەیە. یەکێکیان لە پیشەسازیی سلێمانییە و چاک دەکرێتەوە. ئەوەی دیکەشیان تایەکانی پەنچەر ببوون و کاری پێنەکرا؛ بەڵام ئەمڕۆ کێشەی نییە و خەریکی کارکردنین."


08ی ئەم مانگە هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی و بەهۆیەوە ناردنی گاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگیرا. 11ی ئەم مانگە وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: "توانراوە بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 500 مێگاوات زیاد بکرێ و لە 1000 مێگاواتەوە بگەیێندرێتە 1500 مێگاوات".


بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەری کار: سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی کەرتی تایبەت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

دەستبەری کار: سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی کەرتی تایبەت دابەش دەکرێ

شارەوانیی هەولێر: لابردنی باخچەکانی نزیک کۆرنیش بە مەبەستی رێگرییە لە لافاو
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

شارەوانیی هەولێر: لابردنی باخچەکانی نزیک کۆرنیش بە مەبەستی رێگرییە لە لافاو

رێگەوبانی گەرمیان: 38%ی رێگەی دەربەندیخان - زەڕایەن تەواو کراوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

رێگەوبانی گەرمیان: 38%ی رێگەی دەربەندیخان - زەڕایەن تەواو کراوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە