کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

پۆڵەندا: سێ مووشەکی کرووزی رووسیا بەر خاکەکەمان کەوتوون و ناتۆ کۆدەبێتەوە

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد
جیهان23-11-2026

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد

رووداو دیجیتاڵ


دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا پشتڕاستیان کردەوە، ئەو سێ تەنە فڕیوەی رۆژی هەینی لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان کەوتنە خوارەوە، مووشەکی کرووزی رووسیا بوون؛ هاوکات هاوپەیمانیی ناتۆ سبەی دووشەممە بۆ تاوتوێکردنی رووداوەکە کۆدەبێتەوە کە سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا بە "هەراسانکارییەکی بە ئەنقەست" باسی کردووە.


رۆژی یەکشەممە 22-11-2026، نووسینگەی داواکاری گشتی لە شاری لوبلین لە باشووری رۆژهەڵاتی پۆڵەندا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، پشکنینی پاشماوەی ئەو مووشەکانەی رۆژی هەینی لە گوندەکانی (نۆڤی لیپۆڤیێتس، رودنیک و مۆڵۆدیچ) کەوتنە خوارەوە، دەریانخستووە کە هەر سێکیان مووشەکی کرووزی رووسیا لە جۆری (Kh-101) بوون.


بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی داواکاری گشتی، پشکنینەکان دەریانخستووە، "هەموو ئەم مووشەکانە لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2026 لە کارگەیەک لە شاری دوبنا لە پارێزگای مۆسکۆ دروستکراون."


پێشتر دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا پێیانوابوو، دوو مووشەک و درۆنێک بەر ناوچەکە کەوتوون. هەرچەندە کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە، بەڵام یەکێکیان بووە هۆی تەقینەوە و کەوتنەوەی ئاگر.


بڕیارە سبەی دووشەممە هاوپەیمانانی ناتۆ لە برۆکسل کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رووداوەکە، کە دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا سەرکۆنەی کرد و بە "هەراسانکارییەکی بە ئەنقەست" لەلایەن کرێملنەوە ناوزەدی کرد.


مووشەکەکان لە نزیک ئەو شوێنە کەوتوونەتە خوارەوە کە تێیدا هەزاران سەربازی ئەورووپی، کە بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆکراینا پێکهێنراوە، سەرقاڵی مانۆڕی سەربازی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد
جیهان23-11-2026

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە