کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

جیهان

بەریتانیا لەسەر کۆمەڵکوژیی رۆهینگیا: پاشکۆی سەربازیی میانمار دەردەکەین

هێمن عەساف

هێمن عەساف

19-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف19-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد
جیهان23-11-2026

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد

رووداو دیجیتاڵ


حکومەتی بەریتانیا، کاردانەوەی بەرامبەر بڕیارەکەی دادگەی نێودەوڵەتیی داد نیشاندا کە رایگەیاندبوو، "میانمار تاوانی کۆمەڵکوژیی دژی رۆهینگیا کردووە" و دەڵێت، پاشکۆی سەربازیی ئەو وڵاتە لە لەندەن دەردەکات و داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات.


رۆژی پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، دادگەی نێودەوڵەتیی داد بڕیارێکی دەرکرد و رایگەیاند، میانمار تاوانی کۆمەڵکوژیی دژی رۆهینگیا ئەنجامداوە.


لە راگەیێندراوێکدا، ئێد میلیباند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی جارێکی دیکە پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ دادگە و سیستمی دادی نێودەوڵەتی دووپاتدەکاتەوە و سەرکۆنەی ئەو "مامەڵە دڕندانەیە" دەکات کە گەلی رۆهینگیا لەسەر دەستی رژێمی سەربازیی میانمار رووبەڕووی بووەتەوە.


وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئاماژەی بەوەشکرد، لەندەن سوورە لەسەر کارکردن بۆ دڵنیابوون لە لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە و گوتی: "فەرمانمان کردووە بە دەرکردنی پاشکۆی سەربازی لە باڵیۆزخانەی میانمار لە بەریتانیا، هەروەها داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەین بۆ تاوتوێکردنی ئەم بڕیارە."


ئێد میلیباند دەڵێ،"پێویستە بڕیارەکەی دادگە پەیامێکی روون بنێرێت کە ناکرێت ئەم تاوانانە بکرێن و لە سزا دەرباز بن."


راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، باس لەوە دەکات، گەلی رۆهینگیا ساڵانێکە بەدەست تووندوتیژی، ئاوارەبوون و سەرکوتکردنەوە دەناڵێنێت و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵی خۆی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە، لێپرسینەوە و بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ رۆهینگیا ببینێت.


هەروەها، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، کارگوزاری باڵیۆزخانەی میانمار بانگهێشت دەکەن و لە رۆژانی داهاتوودا رێکاری زیاتر بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو تاوانانە دیاری دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا
جیهان23-11-2026

وێنەگرێکی کورد بە وێنەی ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی دەبێتە براوەی خەڵاتەکانی مۆتۆر فیلم لە ئەمریکا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد
جیهان23-11-2026

بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ماددەیەکی نەناسراو" لە کۆنسێرتێکی بەریتانیا هەزاران کەس هۆڵەکەیان چۆڵکرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە