کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

عێراق

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق: مانگی داهاتوو دەرگای قەرزی نیشتەجێبوون دەکرێتەوە

هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

19-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد19-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە

رووداو دیجیتاڵ


وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، مانگی داهاتوو دەرگای پێشکێشکردنی ئەلیکترۆنی بۆ قەرزەکانی سندووقی نیشتەجێبوون دەکرێتەوە و 10 هەزار قەرز بە بڕی تاوەکو 60 ملیۆن دینار دەدرێت. قەرزەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.


نەبیل سەفار، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکانی عێراق،ئەمڕۆ پێنجشەممە (19ی تشرینی دووەمی 2026) بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەندی بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی نیشتەجێبوون و ئاوەدانکردنەوە، رێباز حەملان، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن وادەی پێشکێشکردنی قەرزی سندووقی نیشتەجێبوونی عێراقی راگەیاند.


نەبیل سەفار ئاماژەی بەوەکرد، پێشکێشکردنی قەرزەکە لە رۆژی یەکشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2026 دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی یەکشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2026 بەردەوام دەبێت. مەرجەکانی پێشکێشکردن ئەوەیە کە تەمەنی پێشکێشکار لەنێوان (18–65) ساڵدا بێت، رووبەری زەوییەکە لە (100)م2 کەمتر نەبێت و دەبێت رووبەری بیناکە لە (65)م2 کەمتر نەبێت.


گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەکرد، هاووڵاتییان دەتوانن بۆ وەرگرتنی قەرزەکە سوود لە ماوەی دیاریکراوی پێشکێشکردن وەربگرن و رێکارەکانی پێشکێشکردن بە شێوەی ئەلیکترۆنی و بەبێ هیچ نێوەندگیرێک لە رێگەی ئەپلیکەیشنی سندووقی نیشتەجێبوونی عێراق تەواو بکەن، کە لەسەر (App Store) و (Google Play) بەردەستە.


بەگوتەی نەبیل سەفار، بڕی (500) ملیار دینار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە تەرخانکراوە بۆ پێدانی (10,000) قەرزی نوێ، کە بەپێی رێژەی دانیشتووان و ئاستی هێڵی هەژاری و بە پشتبەستن بە داتا ئامارییەکانی وەزارەتی پلاندانان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێن. پێشکێشکردن بۆ هەموو پارێزگاکان لە یەک کاتدا و بۆ ماوەی 24 کاژێر لە رۆژێکدا بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەست دەبێت.


سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی وەزارەتەکە گوتی، قەرزەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: لە پڕۆژە یاسای بودجەدا 445 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە
عێراق22-11-2026

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە