کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی گەڕێندراوەتەوە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی: بەم نزیکانە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەنێرینە پەرلەمان
عێراق22-11-2026

عەلی زەیدی: بەم نزیکانە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەنێرینە پەرلەمان

دادگای عێراق رێکار دژی تۆمەتبارانی بەقاچاخبردنی نەوت لەنێوان زیقار و بەسرە دەگرێتەبەر
عێراق22-11-2026

دادگای عێراق رێکار دژی تۆمەتبارانی بەقاچاخبردنی نەوت لەنێوان زیقار و بەسرە دەگرێتەبەر

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت
عێراق22-11-2026

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت

رووداو دیجیتاڵ


گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێ، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا زیاتر لە دوو تریلیۆن و 680 ملیار دینار و زیاتر لە 780 ملیۆن دۆلار گەڕێندراوەتەوە.


رۆژی یەکشەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2026، حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاند، هەڵمەتی حکومەت ناسراو بە ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیان نەوەستاوە، ئەنجامەکانیشی بە روونی لە رێگەی ئەو بڕیارە دادوەرییانەوە دەرکەوتوون کە دژی تاوانباران دەرچوون، لەنێویاندا کەسانی سیاسی، پەرلەمانتار و کەسایەتییە ناسراوەکان.


حەیدەر عەبوودی گوتی: "ئەنجام و ئاماژەکانی ئەم هەڵمەتە لە 23 ساڵی رابردوودا و لە ساڵی 2003ـەوە وێنەی نەبووە؛" ئاماژەی بەوەش کرد کە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەم ئەرکەدا بە تەواوکاری لەگەڵ هەردوو دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان کار دەکات، چونکە حکومەت بە تەنیا و بەبێ ئەو هاوئاهەنگییە ناتوانێت ئەم دۆسیەیە بە ئەنجام بگەیێنێت.


سەبارەت بە بڕی ئەو پارەیەی دەستی بەسەردا گیراوە و گەڕێندراوەتەوە، گوتەبێژی حکومەتی عێراق گوتی: "ئەو پارەیەی لە تۆمەتبارانی گەندەڵی وەرگیراوەتەوە، گەیشتووەتە زیاتر لە دوو تریلیۆن و 680 ملیار دینار، سەرەڕای زیاتر لە 780 ملیۆن دۆلار."


بەگوتەی حەیدەر عەبوودی، سەرجەم ئەو پارەیە دەخرێنە نێو (هەژماری نەوەکان) کە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ـدا جێگیر کراوە و گوتیشی: "هەژمارەکە دەبێتە ئاراستەیەک بۆ دەستەبەرکردنی داهاتووی نەوەکان و پاڵپشتییەکی دارایی دەبێت بۆ داهاتە نەوتییەکان و گەنجینەی دەوڵەت."


بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی: بەم نزیکانە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەنێرینە پەرلەمان
عێراق22-11-2026

عەلی زەیدی: بەم نزیکانە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەنێرینە پەرلەمان

دادگای عێراق رێکار دژی تۆمەتبارانی بەقاچاخبردنی نەوت لەنێوان زیقار و بەسرە دەگرێتەبەر
عێراق22-11-2026

دادگای عێراق رێکار دژی تۆمەتبارانی بەقاچاخبردنی نەوت لەنێوان زیقار و بەسرە دەگرێتەبەر

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت
عێراق22-11-2026

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە