کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

بە دەف و شمشاڵ.. رێوڕەسمی جەژنی جەمای شێخادی لە لالش دەستیپێکرد

پەریناز عەبدوڵلا

پەریناز عەبدوڵلا

06-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەریناز عەبدوڵلا
پەریناز عەبدوڵلا06-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد
کوردستان23-11-2026

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟
کوردستان23-11-2026

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟

رووداو دیجیتاڵ 

بە گەیشتنی "بەرێ شباک" لە باشیکەوە بۆ پەرستگەی لالش و بە دەنگی دەف و شمشاڵ، رێوڕەسمەکانی جەژنی جەمای شێخادی لەنێو کوردی ئێزدی دەستیپێکرد. ئەنجوومەنی رۆحانی، کەسایەتییە ئایینییەکان و خەڵکێکی زۆر لە رێوڕەسمەکەدا بەشداربوون.

جەژنی جەمای شێخادی، یەکێکە لە گەورەترین جەژنەکانی کوردانی ئێزدی و ماوەی 7 رۆژ لە پەرستگەی لالش بەردەوام دەبێت. لە یەکەم رۆژدا، رێوڕەسمی "بەری شباک" بەڕێوەچوو، کە تێیدا بە ئامادەبوونی بابەشێخ و میری ئێزدیان، رێوڕەسمی تایبەت لەسەر پردی سەلات و کانیی سپی ئەنجام دەدرێت.

شەرۆ ئیبراهیم، خزمەتکاری پەرستگەی لالش، بە رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی جەمای شێخادییە و رێوڕەسمەکان لەم شوێنە پیرۆزە بەڕێوەدەچن. بەیانی، 'بەری شباک' بە رێوڕەسمێکی تایبەت لە باشیک و بەعزانەوە گەیشتە ئێرە. دواتر بە ئامادەبوونی بابەشێخ و میری شێخان لەسەر پردی سەلات، بە رێوڕەسمی تایبەت هاتنە کانیی سپی و مۆر کران."

کوردی ئێزدی لە ناوچە جیاوازەکانەوە بە جلوبەرگی رەنگاوڕەنگی نەتەوەییەوە بەشداری لە جەژنەکەدا دەکەن و بۆ ماوەی 7 رۆژ گۆڤەند و سەمای تایبەت لە بەردەم کانیی سپی بەڕێوەدەچێت. یەکێک لە رێوڕەسمە گرنگەکانی جەژنەکە، مۆرکردن (هەڵکێشان)ـی منداڵانی ساوایە بە ئاوی کانیی سپی، کە وەک نیشانەیەکی پیرۆزیی ئایینی تەماشا دەکرێت.

مەدینە زیاد، کە لە شنگالەوە بۆ بەشداری لە جەژندا هاتووە، دەڵێت: "من لەگەڵ خێزانەکەمدا لە شنگالەوە هاتووم. هەموو ساڵێک لەم کاتەدا بەبۆنەی جەژنی جەماوە دێینە لالش."

هەروەها ڤینا رافع، کە لە خانکێوە هاتووە، پیرۆزبایی جەژن لە هەموو ئێزدییان دەکات و دەڵێت: "زۆر دڵخۆشین کە بۆ ماوەی 7 رۆژ دێینە جەژن. حەز دەکەم هەموو کچێک کە دێتە ئێرە، جلوبەرگی ئێزدی لەبەر بکات."

جەژنی جەمای شێخادی ساڵانە لە رۆژی 6ـی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 7 رۆژ لە پەرستگەی لالش بە رێوڕەسمی ئایینی و کۆمەڵایەتیی جۆراوجۆر بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد
کوردستان23-11-2026

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟
کوردستان23-11-2026

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە