کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی پارێزگای دیالە

باڵەخانەی پارێزگای دیالە

عێراق

تەندروستیی دیالە: ئەم ساڵ زیاتر لە 200 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

موشتاق رەمەزان

موشتاق رەمەزان

13-06-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
موشتاق رەمەزان
موشتاق رەمەزان13-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە
عێراق21-11-2026

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە
عێراق21-11-2026

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ
عێراق21-11-2026

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی دیالە دەڵێ، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە سێ هەزار رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە تۆمارکراون و لە ئەنجامدا زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستداوە.

فارس عەزاوی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی دیالە، رۆژی شەممە، 13ی حوزەیرانی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵ، دامەزراوە تەندروستییەکانی سەر بە فەرمانگەی تەندروستیی دیالە زیاتر لە  سێ هەزار رووداوی هاتووچۆیان لە سەرانسەری پارێزگاکەدا تۆمارکردووە."

عەزاوی ئاماژەی بەوە کرد کە "ئەو رووداوانە بوونەتەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 200 کەس لە پیاو، ژن و منداڵ"؛ گوتیشی: "نەخۆشخانەی گشتیی بەعقووبە و نەخۆشخانەی خاڵس زۆرترین ژمارەی بریندار و مردوویان بۆ گوێزراوەتەوە."

بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی دیالە باسی لەوەش کرد، نەخۆشخانەی خاڵس بەردەوام بریندار و تەرمی ئەو کەسانە وەردەگرێ کە لەسەر رێگەی سەرەکیی خاڵس تووشی رووداو دەبن، کە رێگەیەکی ستراتیژییە و بەغدا بە هەرێمی کوردستانەوە دەبەستێتەوە.

فارس عەزاوی، هۆکاری زۆربوونی رووداوەکانی بۆ "پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتووچۆ، زۆربوونی ژمارەی و ماتۆڕسکیل" گەڕاندەوە و رایگەیاند، بە شەودا نەخۆشخانەکان بەهۆی زۆریی بریندارانی رووداوەکانەوە زۆر قەرەباڵخ دەبن.

بە گوێرەی ئاماری فەرمی، زیاتر لە 11 هەزار رووداوی هاتووچۆ لە ساڵی 2025 لە 15 پارێزگای عێراق تۆمار کراون، 1.6% لە ساڵی 2024 زیاتر بووە و شۆفێر هۆکاری زیاتر لە 74%ی رووداوەکان و رێگەوبانیش هۆکاری زیاتر لە 6%ی رووداوەکان بووە. بەڵام گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو رووداوانەوە 13.5% و برینداربوون 2.8% کەمیان کردووە؛ زیاتر لە 85%ی قوربانیی ئەو رووداوانە رەگەزی نێر بوون.

ئەو ئامارە بەشێکە لە راپۆرتی دەستەی ئامارى سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ ساڵی 2025 لەبارەی وردەکاریی رووداوەکانی هاتووچۆ لەو ساڵەدا.

بەگوێرەی ئامارەکە، پار 11 هەزار و 948 رووداوی هاتووچۆ لە 15 پارێزگای عێراق تۆمار کراون؛ بەراورد بە ساڵی 2024، ئەو رووداوانە 1.6% زیادیان کردووە.

زۆرترین رووداوی هاتووچۆی پار لە عێراق پێکدادانی ئۆتۆمبێل بووە کە حەوت هەزار و 103 رووداو بووە، بە دوایدا رووداوی لێدان بە ئۆتۆمبێل (شێلان) هاتووە کە سێ هەزار و 811 رووداو بووە؛ پار 964 رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری عێراق تۆمار کراون.

زۆرترین رووداوی هاتووچۆ لەسەر ئاستی عێراق لە بەغدا بووە کە دوو هەزار و 333 رووداو تۆمار کراون، کەمترینیش لە پارێزگای ئەنبار بووە کە 140 رووداو بووە.

 


بابەتی پەیوەندیدار

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە
عێراق21-11-2026

دوای 14 ساڵ پردی ستراتیژیی فازڵییە لەنێوان بەغدا، بابل و کەربەلا کرایەوە

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە
عێراق21-11-2026

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ
عێراق21-11-2026

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە