رووداو دیجیتاڵ
بە گوتەی سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق، عەلی زەیدی بڕیاری داوە بە خەرجکردنی تریلیۆنێک و 500 ملیار دینار وەک شایستە داراییەکانی بەڵێندەران.
عەلی فاخیر سەنافی، سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق، رۆژی شەممە، 21ـی تشرینی دووەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی راسپاردووە بڕی تریلیۆنێک و 500 ملیار دینار وەک شایستەی دارایی بەڵێندەران خەرج بکات".
وەک عەلی فاخیر گوتی، 750 ملیار بۆ بۆ پڕۆژە تەواوکراوەکانی وەزارەتەکان و 750 ملیاریش بۆ بۆ پڕۆژە تەواوکراوەکانی پارێزگاکانە و رایگەیاند: "بڕی پارەی هەر پارێزگایەک بەپێی قەبارەی پڕۆژەکانی دیاری دەکرێ."
هاوکات نەوزاد ئەنوەر، سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کەرکووک، بە رووداوی گوت: "ئەوەی باس دەکرێ تەنیا هەواڵێکە و بە فەرمی هیچمان بەدەست نەگەیشتووە. حکومەت نزیکەی 200 ملیار دینار قەرزی بەڵێندەرانی کەرکووکی لایە، بۆیە بڕیارمان داوە رۆژی دووشەممە (23ـی تشرینی دووەم) کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لەو بارەیەوە ساز بکەین."
سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کەرکووک گوتیشی: "دواکەوتنی پارە زیانی گەورەی بە کارەکانمان گەیاندووە. لە ساڵی 2021ەوە حکومەت نزیکەی 200 ملیار قەرزاری ئێمەیە".



