رووداو - کرماشان
سووسەن رەشیدی، لە بنەماڵەیەکی کۆچەری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەو یاریزانێکی ناسراوی کیک بۆکسینگی ئێرانیشە.
سووسەن 11 جار قارەمانی کیک بۆکسینگی ژنانی وڵاتی ئێرانی بەدەستهێناوە. ئێستاش بۆ بەربەرەکانی دەرەوەی سنوورەکانی ئێران خۆی ئامادەدەکات.
سەرەڕای دژوارییەکانی کۆچنشینی و هاتوچۆی وەرزی لەنێوان پارێزگاکانی کرماشان و خووزستان بۆ بژێوی ژیان، بەڵام سووسەنی پاڵەوان بە ئەوین و تامەزرۆییەوە بۆ ئاواتە بەرزەکانی بەردەوام تێدەکۆشێت.



.jpg&w=3840&q=75)