رووداو –سلێمانى
به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یانه‌ى وێستهامى ئینگلیزى سلاڤین بیلیچى كرواتى و راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى له پۆسته‌كه‌ى دوور خسته‌وه .
به پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌ى " ده‌یلى میرۆر"ـى ئینگلیزى، یانه‌كه‌ى شارى له‌نده‌ن ئه‌مرۆ به فه‌رمى بیلیچى له پۆسته‌كه‌ى دوور خسته‌وه ئه‌ویش به‌هۆى خراپى ئه‌نجامه‌كانى له پریمه‌رلیگ كه یانه‌كه‌ى له پله‌ى حه‌ڤده‌یه‌مه و خاوه‌نى ته‌نیا 9 خاڵه .
به پێى هه‌واڵى ئه‌و رۆژنامه‌یه، نزیكترین به‌ربژێر بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى سلاڤین ده‌یڤید مۆیسى راهێنه‌رى پێشووترى یانه‌كانى ئێڤرتۆن و مانچێسته‌ر یونایتد و ساندێرلانده .



