رووداو- هەولێر
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بەپێویستی دەزانێت یارمەتی ماددی ئاوارەکانی جەلەولا و شنگال بدرێت و داواش دەكات گەڕەكێكی جەلەولا تەخت بكرێت.
بێستون فایەق، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە بەرنامەی گوت‌وبێژی رادیۆی رووداو رایگەیاند:" پێویستە بە زووترین كات یارمەتی ماددی ئاوارەكانی قەزای شنگال و دەوروبەری و ناحیەی جەلەولا بدرێت، بەهۆی ئەو كارەسات و ماڵوێرانییەی بەسەریان هاتووە".
داوادەکات گەڕەکێکی جەلەولا تەخت بکرێت
فایەق كە پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕانە، هەروەها گوتی،"خاڵێك جەلەولا لە شنگال جیادەكاتەوە، ئەویش گەڕەكی وەحدەیە، كە ئەو گەڕەكە بە سەرپێچی دروستكراوە و دانیشتووانەكەی عەرەبی کرەوین". داواشیكرد ئەو گەڕەکە بەتەواوی تەخت بکرێت.
سەبارەت بەو تێڕوانینەی، بێستوون فایەق گوتی:" دانیشتووانی ئەو گەڕەکە عەرەبنشینە هاوکاری باشی داعش بوونە و هاتنەوەیان جێگای مەترسییە، بەگوێرەی ماددەی 140 یش قەرەبووکراونەتەوە".
جه‌له‌ولا ده‌که‌وێته باشووری رۆژئاوای خانه‌قینه‌وه و له‌سه‌ر رووباری سیراونه. رۆژی یەكشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2014، دوای شەڕێكی قورس كۆنترۆڵكرایەوە. لە سەرەتای هێرشی داعشدا زۆرتر لە 140 پێشمەرگە لەو ناحیەیەدا شەهیدبوون و نزیكەی 390 یش برینداربوون.
جه‌له‌ولا .. مێژوویه‌ک له ته‌عریب
له‌ساڵی 1958 جه‌له‌ولا، به‌مه‌رسومێكی كۆماری له گووندهوه بوو به ناحییه و له ناعییهی سه‌عدییه دابرا و به‌شێكی زۆری گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خرانه‌سه‌ر، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌و ئامانجه بوو که جه‌له‌ولا به عه‌ره‌ب بکرێ. پاش كوده‌تاكه‌ی 8ی شوباتی ساڵی 1963 و ده‌ركه‌وتنی حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان، حكومه‌تی ئه‌و ده‌مه‌ی عێراق یه‌كه‌م پرۆسه‌ی ته‌عریبی له‌جه‌له‌ولا ده‌ستپێكرد، ئه‌ویش بهنیشتهجێكردنی ژماره‌یه‌ك خێزانی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان له‌ناوه‌ندی ناحیه‌كه .
پاش ساڵی 1968 حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستیكرد به‌دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر ئه‌و عه‌ره‌بانه‌دا که له جه‌له‌ولا نیشته‌جێیکردن ساڵی 1975 حكومه‌تی عیراق 1193 خێزانی كوردی له‌ناو جه‌له‌ولا ده‌ركردن به‌بیانووی ئه‌وه‌ی له‌ئێرانه‌وه نزیكن.
عه‌ره‌به‌کانی جه‌له‌ولا کێن ؟
عه‌ره‌بی دانیشتووی جه‌له‌ولا، سووننه مه‌زهه‌بن زۆربه‌یان له عه‌شیره‌تی قه‌یسین که به کروییهکانیش ناسراون، قه‌یسییه‌کان له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بکردندا، له جه‌له‌ولاو ده‌شتی حه‌مرین‌و تبج نیشته‌جێكران. ئه‌مانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن که له کۆنهوهله جه‌له‌ولا و ده‌وروبه‌ری نیشته‌جێن.
رژێمی به‌عس هه‌زاران كه‌سی له هۆزه‌كان به‌تایبه‌تی كروییهكانی خسته ریزه‌كانی سوپا‌و ده‌زگای ههواڵگریو داموده‌زگاكانی دیکه‌یه‌وه . به ڕاده‌یه‌ک که به‌عس شه‌ڕی عێراق ئه‌مریکا له 9ی نیسانی 2003 رووخا، زیاتر له 1600 ئه‌فسه‌رو پله‌داری سوپا‌و ده‌زگای ههواڵگریو حزبی لهجهلهولادا هه‌بوون.
گرنگی جه‌له‌ولا له‌ڕووی جوگرافییه‌وه جه‌له‌ولا سنووری له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌یه، كه مۆڵگه‌ی چالاكی چه‌کدارانی توندڕه‌ون و ده‌شتی جه‌له‌ولاش كه به‌ناوچه‌ی (تبج) ناسراوه، ده‌شتێكی به‌رفراوانه‌و تێكڕای گوونده‌كانی عه‌ره‌بی سووننهنو له دوای 2003 ه‌وه گۆڕه‌پانی گرووپه چه‌کدارییه‌کان بووه.
وه‌حده و ته‌جنید
سه‌رچاوه‌کان له‌و ناوچه‌یه باسیان له‌وه ده‌کرد که دوای که‌وتنی موسڵ نزیکه‌ی 400 چه‌کدار له جه‌له‌ولا جێگیربوون که ته‌نیا 50 یان سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش بوون و ئه‌وانه‌ی دیکه له‌عه‌ره‌به نه‌ژادپه‌رست و كۆنه به‌عسییه‌كانی جه‌له‌ولاو سهعدیيه بوون، قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی ته‌جنید و وه‌حده‌ش هه‌ر له‌مان بوون.
ئه‌و چه‌کدارانه‌ی هه‌ردوو گه‌ڕه‌کی ( ته‌جنید) و (وه‌حده) که دانیشتووانی عه‌ره‌بی سووننه مه‌زهه‌ب و به‌شێکی زۆریان به‌عسی بوون، سه‌ربانی ماڵه‌کانیان کردووە سه‌نگه‌ر و به چه‌کی قه‌ناس ناوناوه خه‌ڵکی سڤیل و ئه‌ندامانی هێزی پێشمه‌رگەیان دەكردنە ئامانج، بەشی زۆری شەهیدەكانی پێشمەرگەش لەو دوو گەڕەكە بوون.

.jpg&w=3840&q=75)
