رووداو- سلێمانی
ئەوەی بەهائەدین حەسەن لەماوەی 4 رۆژدا لەنێو گرتووخانەیەكی میلیشیا شیعەكان بەسەری بردووە، هەرگیز بیری ناچێتەوە و دەترسێ بەگەڕانەوە بۆ بەغدا بۆ تەواوكردنی خوێندنەكەی، تووشی چارەنووسێكی خراپ ببێتەوە "لەوێ هەمیشە نزیكی لە مەرگ، لە چوارچێوەی چەند دیوارێك دەماینەوە و بەدەگمەن نەبێ نەدەهاتینە دەرەوە".
ئەو خوێندكارە كوردە چیرۆكی دەستگیركردنی خۆی و 3 هاوڕێی دیكەی دەگێڕێتەوە كاتێك 3 مانگ لەمەوبەر لەلایەن گرووپێكی میلیشیای شیعەكانەوە دەستگیركران و ماوەی 4 رۆژ ئەشكەنجەیان داون و دواتر هەریەكێكیان لەبەرامبەر 10750 دۆلاری ئەمریكی ئازاد كران "پێیاندەگوتین باجی كردەوەی حوكمەتەكەتان بدەن".
بەهائەدین حەسەن و 3 هاوڕێی دیكەی، بەرلەوەی تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی خوێندن ئەنجامبدەن، ویستوویانە بە سەردانێك لە بەغداوە بگەڕێنەوە سلێمانی، بەڵام لە رێگا دەكەونە نێو بۆسەی ژمارەیەك چەكداری ملیشیا شیعەكان و لە ئۆتۆمبیلەكە دایاندەگرن و سەرەتا هەڕەشەی كوشتنیان لێدەكەن. لەترسی دووبارەبوونەوەی رووداوی لەم جۆرە، ئێستا ژمارەیەكی زۆر خوێندكاری كورد، ئەوانەی لە زانكۆكانی بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق دەیانخوێند، بە نائومێدییەكی زۆرەوە دانیشتنیان لە ماڵەوە هەڵبژاردووە.
یەكێكی دیكە لەو خوێندكارانە دەڵێ ، ئەو خوێندكارانەی لە بەغدا دەخوێنین، لەسەر ئەركی خۆمان هاتووین و وەزارەتی خوێندنی باڵا بەرپرس نییە لێمان "بەڵام ئێمە داواكارین لەو بارودۆخە نەخوازراوەدا یارمەتیدەری ئێمە بن".
ئەنوەر سەباح گوتیشی، هەوڵێكی زۆر درا لەلایەن جێگری وەزیری خوێندنی باڵای عێراق و بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، وەك دوو كورد بۆ ئەوەی ئەم تاقیكردنەوانە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەین و نەگەڕێینەوە بۆ ئەو شارانەی باشوور لەبەر سەلامەتیی گیانی خۆمان "بەڵام هەوڵەكان بێ ئەنجام بوون، بۆیە ناچار بووین بگەڕێینەوە بەغدا".
دوای دەستپێكردنی شەڕی داعش و تێكچوونی رەوشی سیاسی و ئەمنی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و هەندێك ناوچەی دیكەی عێراق، ژیانی خوێندكارانی كورد لەو شارانە كەوتە مەترسییەوە كە زیاتر لە مانگێك پەرلەمانتاران پێیانەوە سەرقاڵ بوون و دواجار بەكۆششی پەرلەمانتارێكی كورد لەبەغدا و لەسەر بودجەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فڕۆكەیەك بۆ هێنانەوەی بەشێكی زۆریان تەرخان كرا.
ئەو خوێندكارانە هەوڵێكی زۆریان دا لە باشووری كوردستان تاقیكردنەوەكانیان ئەنجام بدەن، یان وەربگیرێن بۆ ئەوەی نەگەڕێنەوە بەغدا، بەڵام ئەوە سەرینەگرت كە بەقسەی بەهائەدین حەسەن، ژمارەیان 700 خوێندكارە "ژمارەیەكی كەم لە هاوڕێ خوێندكارەكانمان گەڕاونەتەوە بۆ خوێندنەكەیان لە كۆی نزیكەی 700 خوێندكار".
بەهادین حەسەن كە خوێندكاری بەشی زانستە ئیسلامییەكانە لە زانكۆی عێراقییە لە بەغدا، نیگەرانە لەوەی لایەنی پەیوەندیدار كاری جدیی بۆ نەكردوون و تەنیا فۆرمێكیان پێداون بەبێ هیچ بەڵێنێك كە ئومێدی ئەوەیان هەبێت خوێندن تەواو بكەن "پەیوەندی دەكەین بە زانكۆی بەغدا، ئەوانیش بێ وەڵامن لە داواكارییەكانمان،حكومەتیش بەڵێنی قەرەبووكردنەوەی پێداین و تاوەكو ئێستا نادیارە". گوتیشی "من و زۆر لە هاوڕێكانم بڕیاری ئەوەمان دا نەگەڕێینەوە بۆ بەغدا، چونكە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەیەك، ئامادە نیم ژیانم بخەمە مەترسییەوە".
د.ئاراس فەریق ، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، دەڵێ خوێندنی ئەو خوێندكارانەی لە زانكۆكانی بەغدا و كەركووك و چەند شارێكی دیكەی عێراق دەخوێنن، بەدەرە لە كاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان و ئێمە ناتوانین هیچ شتێكیان بۆ بكەین "تەنها كارێك كە كردوومانە، فۆرمێكمان پێداون، ئەویش ئومێدی تەواومان پێنەداون، چونكە ئەو خوێندكارانە خۆیان سەربەخۆ چوونەتە ئەو شارانە بۆ خوێندن و لەبەر كەمیی نمرەكانیان بووە". گوتیشی "ئێمە هیچ رێككەوتنمان نییە لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، بۆ وەرگرتنی ئەو خوێندكارانە".