کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تامان شاكر

تامان شاكر

news

هەمیشە دەگەڕێنەوە خاڵی سفر

تامان شاکر

تامان شاکر

19-04-2014
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تامان شاکر
تامان شاکر19-04-2014

بابەتی پەیوەندیدار

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات
جیهان23-11-2026

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمەکانى نەوت بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگیرێت
عێراق23-11-2026

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمەکانى نەوت بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگیرێت

لەكاتی ئاساییدا بەشێكی زۆری خەڵكی كوردستان باس لە دیموكراسی و كۆمەڵگەی مەدەنی دەكەن و حەزدەكەن لە كۆمەڵگەیەكی هاوشێوەی كۆمەڵگە دیموكراسیەكاندا بژین و مافەكانیان پارێزراو بێت، رۆژانە خەڵك و میدیاكان قسە لەسەر ئەم بابەتە دەكەن و هەموو پێیانوایە تەنیا لە سیستەمێكی دیموكراسیدا یەكسانی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی دێتە ئاراوە و تاكەكان مافیان پارێزراو دەبێت و یاسا سەروەر دەبێت، بەڵام كە هەڵبژاردنەكان دێنە پێشەوە، جارێكی دیكە مەسەلەی عەشایر و بنەماڵە زیندوو دەبنەوە و دێنەوە سەر ساحەی سیاسی كوردستان و تێكەڵی ململانێكان دەبنەوە. لە لیستی هەموو حیزبەكاندا كۆمەڵێك كاندیدی سەر بەعەشیرەتەكان دەبینرێن.

 بەشێك لە كاندیدەكان بە هێزی عەشیرەتەكەیان خۆیان كاندید كردووە و پێیانوایە عەشیرەت هێزی دەرچوواندنی 4 كاندیدی هەیە. ئەم بیركردنەوەیە لای خەڵكیش دروست بووە و رۆژانە دەبیستین ئەوەی عەشیرەتی لە پشت نەبێت دەرناچێت.

حیزبەكان لەپێناوی كۆكردنەوەی زۆرترین دەنگ، كەسانی ناو عەشیرەت كاندید دەكەن و لە كوردستان بووەتە كەلتوور هەموو لایەنە سیاسییەكان پەیڕەوی لەم سیستەمە دەكەن.

بەشێك لە كاندیدەكانیش لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان خۆیان بە بنەماڵەو كەسایەتییەكانی نێو خێزانەكەیان دەناسێنن جا لەسەر پۆستەرەكان بێت یان لە رێكلامی تەلەفزیۆن بۆئەوەی زۆرترین دەنگی دەنگدەر بەدەستبهێنن، ئەمەش لەو سیستەمە دیموكراسییەی ئێمە بەنیازین دروستی بكەین شوێنی نابێتەوە.

دەنگدەر مافی خۆیەتی بپرسێ ئەی خۆت چیت و چیت كردووە و چۆن بەرگری لە مافەكانی منی دەنگدەر دەكەیت لە داهاتوودا. ئایا تۆ دەتوانی شەڕ لەسەر مافەكانی من بكەیت، ئایا هێزی بیركردنەوەو زمانت بەشی ئەوەی تێدایە كە بتوانی شەڕی مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەیت لە پەرلەمانی بەغدا، لەكاتێكدا ململانێكان سەختن. یان تەنها بوون بەئەندامی پەرلەمان ئامانجە و بەس؟

خەڵكی كوردستان دەبێ بە هۆشیارییەوە دەنگ بەو كەسانە بدەن كە توانای قسەو بەرگریكردنیان هەیە لە مافی خەڵك، نەك لەسەر ئەساسی عەشیرەت و بنەماڵە بۆ ئەوەی نەگەڕێینەوە خاڵی سفر.  

   

بابەتی پەیوەندیدار

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات
جیهان23-11-2026

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمەکانى نەوت بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگیرێت
عێراق23-11-2026

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمەکانى نەوت بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگیرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە