کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تامان شاكر

تامان شاكر

news

فەیسبووكەكەم

تامان شاکر

تامان شاکر

16-02-2014
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تامان شاکر
تامان شاکر16-02-2014

بابەتی پەیوەندیدار

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات
جیهان23-11-2026

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمەکانى نەوت بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگیرێت
عێراق23-11-2026

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمەکانى نەوت بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگیرێت

فەیسبووك دەیەمین مۆمی تەمەنی خۆی داگیرساند، منیش سێیەمین مۆمی تەمەنم لەگەڵ فەیسبووك داگیرساند. فەیسبووك لە ماڵێكی گەورە دەچێت كە هەركەس شوێنی تایبەتی خۆی هەیە و جلی ئاسایی لەبەرەو لەگەڵ هاوڕێكانی لە حەوشە گەورەكە كۆدەبێتەوە.

دونیای فەیسبووك دونیایەكی تایبەتە. رەنگدانەوەی ئەو پێشكەوتنە تەكنۆلۆژییەیە كە لە نەوەتەكانی سەدەی رابردووەوە برەوی سەندووە. دونیای فەیسبووك دونیایەكی سەیرە، جیهانێكە نزیك لەو دونیا واقیعیەی تێیدا دەژین.

زۆر كەس و هاوڕێی جوانمان ناسی لە فەیسبووك و بە دیداری هاوڕێ دێرینەكانمان شاد بووینەوە. لەپاڵ ئەمەشدا، كەسانی درۆزن و دووڕوو و دەمامكدارمان بینی كە ئامانجیان ئازاردانی ئەوانی دیكەیە، بۆ ئەوەی خۆیان لەگەڵ جیهانی فەیسبووك بگونجێنن، ماكیاجی روویان دەكەن و بەناوی خوازراو دێنە ناو جیهانی فەیسبووك و بەناو و شێوەی جیاواز خۆیان نمایش دەكەن و هەیانە رەگەزی خۆیشی دەگۆڕێ، ئەمەش رێگەیەكی ئاسانە بۆ بەخشینەوەی جنێو و سووكایەتی بە ئەوانی دیكە.  چەند رێژەی كەسە راستەقینەكان زیاد بێت، ئەمانە لەكەمی دەدەن. لەبەر ئەوەی ئێستا كەس نایەوێ هاوڕێی نەناسراوی هەبێ.

لە فیسبووكەوە ئاستی رۆشنبیری و لێكدانەوەی تاكەكانمان بۆ دەردەكەوێت كە كێ خەریكی چییە و كێ چ بابەت و باسێك دەورووژێنێ و زۆرترین كات لەبەر بێكاری لەسەر عەرشی فەیسبووك شەو و رۆژ دانیشتووە.

یەكێك لە لایەنە جوانەكانی فەیسبووك بینین و بەشداریكردنی زانینی هەواڵەكانە بە زووترین كات و گۆڕینەوەی سەرنج و بۆچوونە لەگەڵ ئەوانی دی و بینینی وێنەی كۆن و دەگمەن. فەیسبووكی كوردی كێشەی زۆرە و لە ئاستی رۆشنبیری و كەلتووری ئێمەدایە، بووەتە شوێنی شەڕە دەنووكی لایەنگرانی لایەنە سیاسییەكان و زیاتر لە بەرەی شەڕ دەچێت.

بێگومان فەیسبووك شوێنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی گرتووەتەوە و لە ماڵێكدا بەدەگمەن ئەندامانی خێزانێك قسە لەگەڵ یەكتر دەكەن. رەنگە لە داهاتوودا زۆربەمان تووشی ئۆتیزم و گۆشەگیری ببین. ئەم زانستی تەكنەلۆژیایە خەڵك بۆ خۆی فێری بووە و حكومەت و ناوەندەكانی خوێندن كەسیان فێری تویتەر و فەیسبووك نەكردووە.

پرسیارێك لێرەدا دێتە ئاراوە كە ئایا توێژەرەكانی كۆمەڵایەتی و پزیشكانی دەروونی دەتوانن لە داهاتوودا پێمانبڵێن كاریگەری تویتەر و فەیسبووك لەسەر باری دەروونی و كۆمەڵایەتی تاكەكان چییە.  

بابەتی پەیوەندیدار

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات
جیهان23-11-2026

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمەکانى نەوت بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگیرێت
عێراق23-11-2026

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمەکانى نەوت بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگیرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە