کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تامان شاكر

تامان شاكر

news

سفر دیموكراسی

تامان شاکر

تامان شاکر

14-10-2013
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تامان شاکر
تامان شاکر14-10-2013

بابەتی پەیوەندیدار

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات
جیهان23-11-2026

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمەکانى نەوت بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگیرێت
عێراق23-11-2026

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمەکانى نەوت بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگیرێت

دیموكراسی تەنیا ئەنجامدانی هەڵبژاردن نییە هەر چوار ساڵ جارێك، بەڵكو پرۆسەی سیاسی دوای هەڵبژاردنەكان و بەشداركردنی ئەوانی دی لە حكومەت گرنگترە لە خودی هەڵبژاردنەكە. دیموكراسیەت رۆحی رۆشنبیریی كۆمەڵگە و بەرهەمی پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییە، بەبێ گەشەی ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی لە تاقیكردنەوە دیموكراسیەكاندا سفر دێنین و سەركەوتوو نابین.

ئاشتی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و مافەكانی مرۆڤ و بەشداریی ژن لە پرۆسەی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری پێوەری بنەڕەتین لە سیستەمی دیموكراسیدا، هەڵسەنگاندنی هەر وڵات و كۆمەڵگەیەك، بەپێی ئەو پێوەرانە دەبێت. لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی كوردستان هەموو چەكێكی نادیموكراسی بەكارهات، تا گەیشتە ناوزڕاندن و یاریكردن بە عەقڵی دەنگدەر و سەرلێشێواندنی لە پێناوی بەدیهێنانی چەند كورسییەكی زیاتر و لێدانی ئەوانی دی، ئەوە تەنیا دەنگدەری هۆشیارە كە دەتوانێ بۆخۆی شتەكان هەڵسەنگێنێ و بڕیاری دروست بدات. ئایا بوون بە حاكمی وڵاتێك لە سیستەمێكی دیموكراسیدا پێویستی بەوە هەیە هەمووان ناشیرین بكەی بۆ ئەوەی بگەیتە دەسەڵات و پارە، باشە ئەگەر كولتوور و رۆشنبیری لەم ئاستە نزمەدا بێت، چۆن منی دەنگدەر خەون بە ژیانێكی باشترەوە ببینم دوای هەڵبژاردنەكان.

لە كوردستان باس لە سیستەمی دیموكراسی دەكرێت، بەڵام ئێمە ئەو عەقڵیەتەمان نەبینی و هەستمان پێنەكرد، نەمانبینی لایەنە سیاسییەكانی بەشداربووی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان بە ناردنی بروسكە یان لەڕێی كەناڵەكانی راگەیاندنەوە پیرۆزبایی لەیەكتری بكەن و ئەنجامی هەڵبژاردنەكان قبووڵ بكەن و بە رۆحێكی نەتەوەیی هەوڵی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بدەن.

راستە دانپێدانان بە دۆڕاندن ئەستەمترە لە خودی دۆڕان، بەڵام دۆڕاندن كۆتایی دونیا نییە، سیستەمی دیموكراسیش ئاوا دەخوازێ. ئێستا بە پێچەوانەوە هەندێك لایەن وەك خۆیان دەڵێن ئەوەی راگەیێندراوە دەنگی ئەوان نییە و دەنگی ئەوان زۆر لەوە زیاترە! ئەم عەقڵە وا لەدەنگدەر دەڕوانێ كە موڵكی خۆیەتی و دەبێ تا مردن لەسەر فڵان حیزب تاپۆ بێت. ئەم ئاماژانە پێماندەڵێن ئێمە هێشتا نامۆین بە كولتووری دیموكراسی و ناتوانین سیستەمێكی دیموكراسی بنیات بنێین و یەكتری قبوڵ بكەین. ئەمەش مانای ئەوەیە ئێمە سفرمان بەدەستهێناوە لە تاقیكردنەوەی دیموكراسی، بەڵام دەبێ لەگەڵی بژین.

كوردستان لە هەنگاوەكانی سەرەتادایە بەرەو دیموكراسی، ئەو رێگایەش پێویستی بە گەشەی كۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و رۆشنبیری هەیە. دیموكراسی لە لەتێك نانەوە دەستپێدەكات تاوەكو دەگاتە پێداویستییە بنەڕەتییەكانی مرۆڤ ، دیموكراسی رۆشنبیرییە بەرلەوەی هەڵبژاردن بێت، دیموكراسی جیا نییە لە مێژووی بەرەوپێشچوونی هەر نەتەوەیەك . لاوازیی سیستەمی دیموكراسی لە كوردستان بەندە بەمەرگی فكر و مەرگی نوخبەوە. ئەو رۆشنبیرییەی لای ئێمە هەیە رۆشنبیری دەزگاكانی حیزب و كۆمەڵگەیە، ئەو كۆمەڵگەیەی كە رۆشنبیری كورد دوای عەقڵی كەوتووە نەك بە پێچەوانەوە. ئێستا خەڵكی كوردستان لە چاوەڕوانی پێكهێنانی كابینەی نوێدان. سیناریۆكان جۆراوجۆرن و كۆبوونەوەكان لە پشتی پەردەوە دەكرێن و هاووڵاتیانیش لە ترس و دڵەڕاوكێدا دەژین، دەترسم لەم ئەزموونەش سفر بهێنین.



بابەتی پەیوەندیدار

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات
جیهان23-11-2026

زیلینسکی داوای دانوستاندنی چوارقۆڵی لەگەڵ رووسیا دەکات

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمەکانى نەوت بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگیرێت
عێراق23-11-2026

بەغدا ناردنى هەندێک لە بەرهەمەکانى نەوت بۆ هەرێمى کوردستان بە کاتیی رادەگیرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە