رووداو- هەولێر
بانکی رەشید ٧٥ ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و ٤٠ ملیۆن دیناریش بۆ هاونیشتیمانیان وەك قەرزی نیشتەجێبوون دابین دەکات.
ئەنجومەنی کارگێری بانکی رەشید بڕیارێکی دەرکرد کە لە سەرەتای سالی تازەوە دەست دەکەن بە پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون بۆ ئەو فەرمانبەرو هاونیشتیمانیانەی دەیانەوێ قەرز وەربگرن بەمەرجێک لە چوارچێوەی پرۆژەکانی کۆمەڵگای نیشتەجێبوون بێت، یاخود بەشێک بێت لەو پرۆژانە.
کازم ناشور، بەڕێوبەری گشتی بانکی رەشید، لە لێدوانێکی دا بۆ کەنالەکانی راگەیاندن گوتی:" ئەنجوومەنی کارگێری بانک بڕیاری بەرزکردنەوەی قەرزەکانی داوە بە ٧٥ ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و ٤٠ ملیۆنیش بۆ هاونیشتیمانیان".
لەگەل ئەوەشدا رایگەیاند کە کارگێری بانک بڕیاری راگرتنی قەرزی ١٠٠ مووچەی داوە لەگەل سولفەی ٥ ملیۆن دیناری کە پێیان وایە ئەم جۆرە قەرزە بۆ بەکاربردن بوون نەک بەرهەم هێنان.
بەڕێوبەری گشتی بانکی رەشید ئاشکرای کرد، کە کارگێری بانک دەستپێشخەری کردووە بە قەرەبووکردنەوەی ئەو فەرمانبەر و هاوولاتیانە بە پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون کە لە سەرەتای ساڵی نوێ دەست پێدەکات بە پیدانی ٧٥ ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و ٤٠ ملیۆنیش بۆ هاونیشتیمانیان.




.jpg&w=3840&q=75)