رووداو - هەمەدان
لە ماوەی دوو ساڵدا لە کۆی 1500 کارگەی بەرهەمهێنان چەرم و پێڵاو لە پارێزگای هەمەدانی ئێران 1200 کارگەیان لە ئەنجامی ساخنەبوونەوەی بەرهەمەکان و نەگەڕانەوەی پارەکانیان لە دەرەوەی وڵات بە هۆی سزاکانی ئەمریکا داخراون.
ئەو کارگانەش کە ماونەتەوە نرخی بەرهەمەکانیان دابەزاندووە و ژمارەی کرێکارەکانیانشیان کەمکردووەتەوە.
بەرپرسانی پارێزگای هەمەدان بەهۆی نزیکیان لە باشووری کوردستان لە هەوڵدان کوردستان بکەنە شوێنی ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان.
بازرگانێکی باشووری کوردستان لە هەمەدان بە رووداوی راگەیاند، ماوەی دوو ساڵە لەو شارە پێڵاو و چەرم بە نرخێکی هەرزانتر بە تەلەفۆنێک هاوردەی کەرکووک دەکات.

