کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی هەڵدانی مووشەکی ئێڕانی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

ساتی هەڵدانی مووشەکی ئێڕانی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

ئێران

سوپای پاسداران 55یەمین شەپۆلی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا راگەیاند

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما16-03-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای نزیک لە سوپای پاسداران هەواڵی رەزامەندیی ئێران بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆم رەتدەکاتەوە
ئێران05-06-2026

میدیای نزیک لە سوپای پاسداران هەواڵی رەزامەندیی ئێران بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆم رەتدەکاتەوە

میدیای ئێران رەتی دەکاتەوە تەندرووستیی میرحوسێن موسەوی ناجێگیر بێت
ئێران05-06-2026

میدیای ئێران رەتی دەکاتەوە تەندرووستیی میرحوسێن موسەوی ناجێگیر بێت

موحسین رەزایی: رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا لەسەر ئازادکردنی 24 ملیار دۆلار وەستاوە
ئێران05-06-2026

موحسین رەزایی: رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا لەسەر ئازادکردنی 24 ملیار دۆلار وەستاوە


رووداو دیجیتاڵ 

سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجامدانی 55یەمین شەپۆلی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راست 4"ی لە رێگەی مووشەکی "هایپەرسۆنیک" و درۆنی زیرەکەوە بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل لە تەلئەبیب و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە راگەیاند.
 
رۆژی دووشەممە، 16ی ئاداری 2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەپۆلی 55یەمی ئۆپەراسیۆنەکە بە درووشمی"یا موسا بن جەعفەر" و بە یادکردنەوەی شەهید "محەممەد ئیبراهیم هیممەت"  کردووە   و تێیدا چەندین ئامانجی ستراتیژی لە ناو جەرگەی "ناوچە داگیرکراوەکان" (مەبەستی ئیسرائیلە) و بنکەکانی ئەمریکا کراونەتە ئامانج.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هێرش کراوەتە سەر تەلئەبیب و فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن، بەتایبەتیش ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی چەکی سەربازیی ئاسمانیی و ناوەندەکانی پشتیوانی سووتەمەنیی فڕۆکە.
 
بەتایبەتیش "ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی چەکی سەربازیی ئاسمانی "سوپای پاسداران دەڵێت، بۆ ئەو هێرشانە مووشەکی خاڵپێکی "هایپەرسۆنیکی فەتاح"، مووشەکەکانی "عیماد و قەدر" و درۆنی خۆکوژیان بەکارهێناوە.
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کە ناوەندەکانی سوپای ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی "زەفرە"، بنکەی دەریایی "جەفیر" و بنکەی ئاسمانیی "شێخ عیسا" کراونەتە ئامانج. بۆ ئەم هێرشانەش مووشەکەکانی مەودا مامناوەندی سووتەمەنی رەقی جۆری "فاتح، زولفەقار و دێزفوول" و درۆنی زیرەک بەکارهێنراون.
 
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئۆپەراسیۆنەکە لە رۆژی 26ی مانگی رەمەزاندا ئەنجامدراوە و "بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانی پێکاوە.
 
بەردەوامیی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئامانجە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان لە کاتێکدایە، شەڕی نێوان ئەو لایەنانە پێی ناوەتە رۆژی 17ـەیەمەوە.
 
لە رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026ەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی بەرفراوانیان بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە، کە لە ئەنجامیدا چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتەکە کوژراون، لەوانەش عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران. 
 
لە وەڵامدا سوپای پاسدارانیش چەندین هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل.
سینا سۆما
سینا سۆما16-03-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای نزیک لە سوپای پاسداران هەواڵی رەزامەندیی ئێران بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆم رەتدەکاتەوە
ئێران05-06-2026

میدیای نزیک لە سوپای پاسداران هەواڵی رەزامەندیی ئێران بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆم رەتدەکاتەوە

میدیای ئێران رەتی دەکاتەوە تەندرووستیی میرحوسێن موسەوی ناجێگیر بێت
ئێران05-06-2026

میدیای ئێران رەتی دەکاتەوە تەندرووستیی میرحوسێن موسەوی ناجێگیر بێت

موحسین رەزایی: رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا لەسەر ئازادکردنی 24 ملیار دۆلار وەستاوە
ئێران05-06-2026

موحسین رەزایی: رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا لەسەر ئازادکردنی 24 ملیار دۆلار وەستاوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە