رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، وردەکاریی نوێی لەبارەی ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئێران خستەڕوو و رایگەیاند، ئەگەر لە دانوستاندنەکانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی و کردنەوەی تەنگەی هورمزدا پێشکەوتن بەدیبێت، ئەوا "زۆر دوورە" فەرمانی هێرشکردنە سەر تاران دەربکات، هاوکات ئاماری نوێی سەبارەت بە توانای مووشەکی، درۆن و ئامانجەکانی نێو ئێران خستنە روو.
بۆچی ترەمپ دەڵێت "زۆر دوورە" شەڕ دەستپێبکاتەوە؟
ترەمپ لە قسەکانیدا بۆ سی ئێن ئێن، پێنج جار ئەو دەستەواژەیەی دووپاتکردەوە کە "زۆر دوورە" پەنا بۆ هێرشی سەربازی بباتەوە و روونیکردەوە کە هەموو شتێک بەندە بەوەی تاران رێککەوتنێکی بەهێز واژۆ دەکات یان نا.
سەرۆکی ئەمریکا هۆکاری پێویستنەبوونی هێرشی نوێی بۆ دۆخی داڕماوی ئابووریی ئێران گەڕاندەوە و گوتی:
سێ فڕۆکەهەڵگر
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دا کە سوپای وڵاتەکەی لە ناوچەکە لە ئامادەیی تەواودایە و دەتوانێت بە فەرمانێک دەستپێبکات:
ترەمپ باسی لەوە کرد کە سوپای ئەمریکا ئامانجەکانی لە نێوخۆی ئێران دەستنیشان کردووە، لەنێویاندا وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی سەرەکی:
"ئێمە لە پلانەکانماندا 38 پردمان لە نێو ئێران دیاریکردووە کە دەتوانین بە تەواوی لە ماوەی یەک کاژێردا هەموویان بڕووخێنین؛ هەموویان بە زەویدا دەدەین."
سەرەڕای ئەم هەڕەشەیە، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد پێی باش نییە ژێرخانی ئەو وڵاتە وێران بکات:
توانای بەرگری و کۆگاکانی ئێران لە چ ئاستێکدان؟
سەبارەت بەوەی ئێران تا چەند دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات، ترەمپ جەختی کردەوە کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران بە تەواوی لەنێوچووە و گوتی:
"هێرشەکانمان راناگیرێن، چونکە هیچ کەرەستەیەکی دژەفڕۆکەیان نەماوە، هەموو دژەفڕۆکەکانیان لەنێوچوون."
سەرۆکی ئەمریکا داتای نوێی لەسەر کۆگاکانی چەکی ئێران خستە روو و رایگەیاند کە دەسەڵاتی تاران تەنیا 10٪ـی توانای مووشەکی و 15٪ـی توانای درۆنەکانی بۆ ماوەتەوە:
جموجووڵی دیپلۆماسی و مەرجی کۆتاییهاتنی جەنگ
ئەم قسانەی ترەمپ لە کاتێکدان کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە چڕی دەستیان پێکردووەتەوە؛ رۆژی هەینی ترەمپ پەیوەندیی بە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەرەوە کرد بۆ تاوتوێکردنی هێورکردنەوەی دۆخەکە، هەروەها عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەگەڵ هاوتاکانی لە نۆ وڵاتی ناوچەکە قسەی کردووە.
لە کاتێکدا بەرپرسەکانی تاران دۆڕانی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی کۆنگرێس وەک لاوازبوونی ترەمپ لێکدەدەنەوە، بەڵام ترەمپ جەختی کردەوە کە ئێران لە هەموو لایەک زیاتر پێویستی بە رێککەوتنە و لە کۆتایی هەڤپەیڤینەکەیدا گوتی:



