رووداو دیجیتاڵ دەسەڵاتدارانی خۆجێیی لە شاری خەلیل، رۆژی دووشەممە رایانگەیاند، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە فراوانەی سوپای ئیسرائیل لە شارەکەدا دەستیپێکردووە، زیاتر لە سێ هەزار فەلەستینی ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن. ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئیسرائیل کاردانەوەی راستەوخۆی ئەو هێرشە چەکدارییەی رۆژی هەینیی رابردوو بوو تێیدا دوو چەکداری فەلەستینی لە نزیک خاڵێکی پشکنین تەقەیان لە هێزەکانی ئیسرائیل کرد و دوو سەربازیان کوشت، پێش ئەوەی خۆشیان لە شەڕەکەدا بکوژرێن. شارەوانیی خەلیل، کە گەورەترین شاری کەرتی رۆژئاوای فەلەستینە، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکەی سوپای ئیسرائیلەوە کە لە رۆژی شەممەوە دەستیپێکردووە، 3 هەزار و 189 کەس لە شارەکە ئاوارە بوون، کە لەنێویاندا زیاتر لە 200 منداڵی ساوا هەن. هێزەکانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە نێو گەڕەکی (عەین دێر بەها) کە شوێنی نیشتەجێبوونی هەردوو هێرشبەرە فەلەستینییەکە بووە و فەرمانیان بە دانیشتووانی گەڕەکەکە کردووە کەلوپەلەکانیان کۆبکەنەوە و ماڵەکانیان چۆڵ بکەن. ئەم ئۆپەراسیۆنە تەنیا چەند رۆژێک پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی رۆژی سێشەممەی ئیسرائیل دێت. راستەوخۆ دوای هێرشەکەی رۆژی هەینی، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڵێنی دا کە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوان و تووند لە تەواوی کەرتی رۆژئاوا بکەن.
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-10-2026وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ناکۆکی لەنێوان نەتەنیاهوو و سوپاسالار لەسەر ئێران رەتدەکاتەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-10-2026هاوپەیمانیی عەرەبی چەندین سەکۆ و کۆگەی مووشەکیی حووسییەکانی بۆردوومان کرد