رووداو دیجیتاڵ سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییان درۆنێکی پێشکەوتووی ئەمریکایان لە ئاسمانی تەنگەی هورمز کردووەتە ئامانج و خستوویانەتە خوارەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، 20ی تشرینی یەکەمی 2026، سوپای پاسداران رایگەیاند، دوای کاراکردنی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە ناوچەی تەنگەی، توانیویانە "بە سەرکەوتوویی" درۆنێکی سوپای ئەمریکا لە جۆری (MQ-9 Predator) بخەنە خوارەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەم درۆنە یەکێکە لە درۆنە سیخوڕی و جەنگییە سەرەکییەکانی ئەمریکا، کە توانای 27 بۆ 36 کاژێر فڕینی بەردەوامی هەیە و بۆ ئەرکەکانی چاودێری، کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری و پێکانی ئامانجەکان بە مووشەکی ورد بەکاردەهێندرێت. سوپای پاسداران دەشڵێت: "تاوەکو ئێستا 54 درۆنی جۆری MQ-9یان خستووەتە خوارەوە."
ئێران18-10-2026سوپای پاسداران بۆ ترەمپ: ئەگەر بە 'دایکی بۆمبەکان' هەڕەشە بکەن، ئەوا 'باوکی مووشەکەکانمان' ئامادەیە