رووداو دیجیتاڵ
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکەی، مێهرداد ئەخلاقی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگری بەربژێر کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2026، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، پزیشکیان نامەیەکی ئاراستەی محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کردووە و تێیدا مێهرداد ئەخلاقی بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان پێشنیاز کردووە.
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی ئێران، دوای تاوتوێکردنی کارنامە و بەرنامەی کاری بەربژێرەکە لە لیژنە پەیوەندیدارەکاندا، لە ماوەیەکی نزیکدا دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان و متمانەدان بە مێهرداد ئەخلاقی بەڕێوەدەچێت.
مێهرداد ئەخلاقی پێشتر لە بەڕێوەبەرە باڵاکانی وەزارەتی بەرگریی ئێران بووە و لە هەمان کاتدا وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی پیشەسازیی فڕۆکەوانی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە کاری کردووە.
دەستنیشانکردنی وەزیری نوێی بەرگری لەکاتێکدایە، بەهۆی زنجیرەیەک هێرشی بەرفراوانی سەربازی بۆ سەر بنکە و دامەزراوەکانی ئێران، چەندین بەرپرسی باڵای سەربازی و سیاسیی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا عەلی خامنەیی رێبەری ئێران، عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران وەزیری ئیتڵاعات و فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران هەبوون.



