رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی ''براوەی سەرەکی''ـی جەنگە لەگەڵ ئەمریکا، ئاماژە بەوەش دەکات، ''دوژمن بە هیچ کامە لە ئامانجەکانی نەگەیشتووە و بۆ هەر هەنگاوێکی، وەڵامێکی تووندترمان هەبووە''.
ئەمڕۆ چوارشەممە 02-09-2026، ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سوپاکە سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی رایگەیاند: "لە درێژەی جەنگدا، بەدەستهێنانی زانیاریی زیاتر لەسەر دووژمن، بووەتە هۆی ئامادەیی و توانای بەرگریی زیاترمان.''
بەگوتەی ئەمیر حاتەمی، ئێران ''براوەی سەرەکیی جەنگە لەگەڵ ئەمریکا، چونکە ئەوان بە هیچ کامە لەو ئامانجانە نەگەیشتوون کە پێشتر هەیانبوون.''
فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران هۆشداری دەدات، لە ئەگەری هەر هێرشێکدا بۆ سەر وڵاتەکەی، وەڵامێکی ''چەند هێندە تووندتر''ـیان دەبێت.
قسەکانی حاتەمی لەکاتێک دان رۆژی سێشەممە جارێکی دیکە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیان پێکردەوە و فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی وڵاتەکە (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانیان بە سەرکەوتوویی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەند ئامانجێکی سەربازی لە نێو خاکی ئێران.
لە وەڵامی ئەم هێرشانەدا، سوپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی ئێران هێرشی چڕیان کردە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە لە ئوردن، ئیمارات، کوێت، بەحرێن و هەرێمی کوردستان.
ئەمە تووندترین هێرشی هەردوو لایە بۆ سەر یەکدی لە چەند هەفتەی رابردوودا.
.webp&w=3840&q=75)
.webp&w=3840&q=75)

