رووداو دیجیتاڵ
دەستەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێ: "تاوەکو شکستهێنانی تەواوەتی دووژمنی ئەمریکی-زایۆنی لە ناوچەکە و بەدیهاتنی مافەکانی گەلی ئێران کۆڵ نادەین و لە داواکارییە رەواکانمان پاشەکشە ناکەین".
ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی ئابی 2026، دەستەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا لە ساڵیادی ئازادکردنی دیلە ئێرانییەکانی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران، ستایشی خەڵکی ئێرانی کرد کە لە کاتی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتەوە پاڵپشتیکاری حکومەتی وڵاتەکەیان بوون.
له بهشێكی دیكهی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرامبەر پڕچەکترین سوپای جیهاندا کە ئەمریکایە وەستاون و سەرکردە شکستخواردووەکانی ئەوانیان چۆکیان پێداداون."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "تاوەکو شکستهێنانی تەواوەتی دووژمنی ئەمریکی-زایۆنی لە ناوچەکە و بەدیهاتنی مافەکانی گەلی ئێران کۆڵ نادەین و لە داواکارییە رەواکانمان پاشەکشە ناکەین."
لە 28ی شوباتی 2026ـەوە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران دەستیپێکرد کە 40 رۆژی خایاند و رۆژی 8ی نیسان ئاگربەست راگەیێندرا؛ دواتر بە نێوەندگیریی پاکستان، لە 18ی حوزەیرانی 2026 یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان تاران و واشنتن واژۆ کرا کە لە 14 مادە پێکدێ، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی ناکۆکییەکانی هەردوولا، لێکتێگەیشتنەکە هەرەسی هێنا و لە 12ی تەممووزەوە جەنگ دەستیپێکردەوە کە 13 رۆژ بەردەوام بوو.
لە 24ی تەممووزەوە ئەمریکا هێرشەکانی راگرتووە و رایگەیاندووە، لەسەر داوای نێوەندگیرەکان دەرفەت دیکە دانوستاندنەکان، بەڵام ئێران رەتی دەکاتەوە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا هەبێ.


