رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسداران دەڵێت، سیستمی بەرگرییی ئاسمانیی ئێران، درۆنێکی ئەمریکی لە ئاسمانی دوورگەی قیشم خستووەتە خوارەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''ئەوە 15م درۆنە لە جۆری (MQ1) کە تێکدەشکێندرێت."
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، 04-11-2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند درۆنێکی دیکەی ئەمریکی لە جۆری (MQ1)ـی لە ئاسمانی دوورگەی قیشمی باشووری وڵاتەکە تێکشکاندووە.
لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە، ئەوە 15ـیەم درۆنی (MQ1)ـی ئەمریکی بوو کە لە ئاسمانی ئێراندا دەخرێتە خوارەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممەش سوپای پاسداران رایگەیاند، دوو درۆنی پێشکەوتووی ئەمریکییان لە ئاسمانی بەندەر خەمیری باشووری وڵاتەکە کردووەتە ئامانج.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی (فۆکس نیوز)، هێرشکردنە سەر دامەزراوەیەکی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانی لە دوورگەی قیشم پشتڕاست کردەوە.
.webp&w=3840&q=75)
