رووداو دیجیتاڵ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری رێختەر، لە ناوچەیەکی باکووری شاری سوێس لە میسر روویدا. دامەزراوە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمارنەکراوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی پەیمانگەی نیشتمانیی توێژینەوەی گەردوونناسی و جیۆفیزیکی لە میسر، بوومەلەرزەکە لە کاژێر 3:00ـی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، 3ـی ئابی 2026 بە کاتی نێوخۆی وڵاتەکە روویداوە و چەقەکەی 38 کیلۆمەتر لە باکووری شاری سوێس بووە. مانگی سووری میسری بڵاویکردەوە، پلانی فریاگوزاریی بەپەلە لەو پارێزگایانەدا دەخاتەگەڕ کە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە؛ داوای لە هاووڵاتییان کرد دووربکەونەوە لە باڵەخانەکان و رێنماییە فەرمییەکان پەیڕەوبکەن، تاوەکو تەواوبوونی هەڵسەنگاندنی ئاسایشی ناوچەکان. هاوکات سەنتەری توێژینەوەی جیۆفیزیکیی ئەڵمانیا رایگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەکە 5.4 بووە و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە. ساڵی 1992 یەکێک لە وێرانکەرترین بوومەلەرزەکانی مێژووی هاوچەرخ لەو وڵاتە روویدا، کاتێک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.8 پلەی رێختەر پارێزگای قاهیرە و ناوچەکانی دەوروبەری هەژاند و بووەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 500 کەس و برینداربوونی هەزاران هاووڵاتیی دیکە.
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست03-08-2026عێراقچی و فوئاد حوسێن تاوتوێی رەوشی تەنگەی هورمز و هێورکردنەوەی ناوچەکەیان کرد
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست03-08-2026ترەمپ: گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئێران دەستپێدەکەن و رێککەوتن لەسەر تەنگەی هورمز هەیە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست02-08-2026لێدوانە دژبەیەکەکانی ترەمپ لەسەر جەنگی ئێران؛ لە هەڕەشەی وێرانکردنەوە بۆ راگرتنی هێرشەکان