رووداو دیجیتاڵ
حوسێن کرمانپوور، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری نوێی تایبەت بە زیانی گیانیی هێرشەکانی ئەمریکای بڵاوکردەوە.
بەگوتەی حوسێن کرمانپوور، لە 27-06-2026ـەوە تاوەکو کاژێر 11ی بەیانی ئەمڕۆ، 59 کەس لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکە کوژراون و 666 کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ئامارەکە، لەنێو کوژراواندا شەش ژن و سێ کەسی خوار 18 ساڵ هەن.
سەبارەت بە رەوشی تەندروستیی بریندارەکان، کرمانپوور گوتی، 613 کەسیان دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە و 32 کەسیشیان هێشتا لە ژێر چاودێریدان.
کرمانپوور ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ 52 کەس کە لە هێرشە ئاسمانیییەکانی ئەمریکادا بریندار بوون، نەشتەرگەریی جۆراوجۆر کراوە.
راگەیاندنی ئامارەکە لەکاتێکدایە، لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکادا بۆ سەر ئەهوازی خوزستان، لانیکەم چوار کەسی دیکە کوژران و پێنجی کەسیش بریندار بوون.



