رووداو دیجیتاڵ
میدیایی فەرمیی ئێرانی رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ هەینی کەشتییەکی بازرگانی لە تەنگەی هورمز کراوەتە ئامانجی هێرشی هێزە ئێرانییەکان، ئەوەش دوای ئەوەی سەرپێچیی لە رێنماییەکانی هاتووچۆ کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی تەسنیمی ئێران، ئەو کەشتییە کە ئاڵای وڵاتی تایلاندی هەڵکردووە، "بێ گوێدانە هۆشدارییەکان و بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە هێزی دەریایی سوپای پاسداران، هەوڵی داوە لە تەنگەی هورمز بپەڕێتەوە."
لە هەواڵەکەدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی کەشتییەکە هیچ هاوئاهەنگییەکی نەکردووە، لەلایەن هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە رێگریی لێ کراوە و کراوەتە ئامانج.
ئەمە لەکاتێکدایە پێکدادانە سەربازییەکانی ئێران و ئەمریکا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز و سوپای پاسدارانیش رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا بە دوو مووشەک نەوتهەڵگرێکی ئێرانی لە دوورگەی خارگ بۆردوومانکردووە.
.jpg&w=3840&q=75)


