رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی پرسەی میری پێشووی قەتەر بەشداریی کرد و هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی میری ئێستای ئەو وڵاتە، بنەماڵە و گەلەکەی کرد.
پاشنيوهڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 13-07-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان شانبەشانی ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە دەوحەی پایتەختى قهتهر، بەشداریی لە رێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەردا کرد و لهلايهن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەرهوه پێشوازيى لێ كرا.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "نێچيرڤان بارزانى بەناوی خۆی و هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵ و هاوسۆزیی خۆی ئاراستەی میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەی فەرمانڕەوا و گەلی قەتەر کرد، هيواى خواست خوای مەزن گيانى کۆچکردوو بە بەزەیی و ميهرهبانيى خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنهوايى بە هەمووان ببەخشێت."

لای خۆیەوە، وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، "میری قەتەر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی پرسەکەدا، هەروەها هاوخهميى هەرێمی کوردستانی لەگەڵ دەوڵەتی قەتەردا بەرز نرخاند."



.jpg&w=3840&q=75)