رووداو دیجیتاڵ
جێگری پارێزگاری خوزستانی ئێرام رایگەیاند، شاری ئابادان لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەلیوڵلا حەیاتی، جێگری پارێزگاری خوزستان بۆ کاروباری ئەمنی، ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی تەمموزی 2026 بە میدیای فەرمی ئێرانی رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، سێ شوێن لە شاری ئابادان لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامە و بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، هێزەکانی ئەمریکا ئێوارەی دوێنێ و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر شارەکانی بەندەرعەباس، حاجی ئاباد، بەندەری لeنگە و دوورگەکانی فارور و قیشم لە پارێزگای هورمزگان، خونداب لە پارێزگای ئەراک.
لە بەرامبەردا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش چەندین هێرشیان کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو.


