رووداو دیجیتاڵ
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی بەخاکسپاردنی باوکی پەیامێکی بڵاوکردوە و رایگەیاند، بەڵێنیان داوە تۆڵە بکەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 11ی تەممووزی 2026، موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی بە خاکسپاردنی باوکی رایگەیاند: "پەیمان دەبەستین تۆڵەی خوێنی باوکی و هەموو شەهیدانی ئەم دوو جەنگە لە بکوژە تاوانبار و بێ ئابڕووەکان بکەینەوە."
لە پەیامەکەی موجتەبا خامنەییدا هاتووە: "ئەم تۆڵەسەندنەوەیە، خواستی گەلی ئێمەیە و بە شێوەیەکی حەتمی دەبێت بکرێت. ئەم تاوانبارانە کە لیستێکیان لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی لەبەردەستە، ئاواتی مەرگێکی ئارام و لەناو جێگەدا لەگەڵ خۆیان دەبەنە گۆڕەوە."
موجتەبا خامنەیی دەشڵێت: "دووژمنان دەبێت بزانن ئەم بابەتە، تەنیا پەیوەست نییە بە بوونی کەسی من یان بەرپرسانی دیکەوە. ئێمە ببین یان نەبین، ئەم مەبەستە بەدی دێت و بەم زووانە تاک بە تاکی ئازادیخوازان لە سەرانسەری جیهاندا، هەر یەکەیان بەشێک لەم ئەرکە خوداییە جێبەجێ دەکەن."
عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران، لە 28ی شوباتی 2026 و لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی جەنگی ئێران، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژرا. رۆژی 9ی تەممووز تەرمەکەی لە نزیک مەزارگەی ئیمام رەزا لە مەشهەد بە خاک سپێردرا.
.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)

