کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی مەدەنیزادە، وەزیری ئابووریی ئێران

عەلی مەدەنیزادە، وەزیری ئابووریی ئێران

ئێران

وەزیری ئابووریی ئێران: رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دۆخی ئابووریمان ئاسایی ناکاتەوە

سینا سۆما

سینا سۆما

18-06-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما18-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سزای لێدانی قامچیی بەسەر خانمە هونەرمەندێکی ئێران دا جێبەجێ کرا
ئێران23-11-2026

سزای لێدانی قامچیی بەسەر خانمە هونەرمەندێکی ئێران دا جێبەجێ کرا

ئێران داوای 290 ملیار دۆلاری قەرەبوو لە ئەمریکا دەکات
ئێران23-11-2026

ئێران داوای 290 ملیار دۆلاری قەرەبوو لە ئەمریکا دەکات

ئێران هەناردەکردنی تەماتە، پیاز و پەتاتەی قەدەخە کرد
ئێران23-11-2026

ئێران هەناردەکردنی تەماتە، پیاز و پەتاتەی قەدەخە کرد

رووداو دیجیتاڵ

عەلی مەدەنیزادە، وەزیری ئابووریی ئێران دەڵێت، هەرچەندە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا کەمێک دۆخەکە دەگۆڕێت، بەڵام بڕیار نییە ئابووریی ئێران بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخێکی تەواو ئاسایی.

رۆژی پێنجشەممە، 18ی حوزەیرانی 2026، عەلی مەدەنیزادە، وەزیری ئابووریی ئێران رایگەیاند: "حکومەت سەرەڕای کورتهێنانی پێشووی بودجە، 100 تریلیۆن تمەنی دیکەی بەهۆی جەنگی ئەم دواییانەوە لە بانکی ناوەندی بە قەرز وەرگرتووە و لە چەند مانگی داهاتوودا کاریگەریی هەڵاوسانی گەورەی ئەم قەرزە دەردەکەوێت."

بە گوتەی وەزیری ئابووریی ئێران، "دوای دەستپێکردنی جەنگ، داهاتی نەوت و باج زۆر کەمیکردەوە، لە بەرامبەردا خەرجییەکانی حکومەت زۆر زیاتر بوون، لە ئەنجامدا ناهاوسەنگیی بودجە بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە."

عەلی مەدەنیزادە گوتی: "ئەگەر جەنگیش رووی نەدابایە، چەند سەد تریلیۆن تمەن کورتهێنانی بودجەمان دەبوو؛ ئێستاش کە دۆخەکە خراپتر بووە. حکومەت لە دۆخێکی زۆر سەخت و تایبەتدایە."

وەزیری ئابووریی ئێران ئاماژەی بە رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ و کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخی ئابووریی ئێران کرد و رایگەیاند: "هەرچەندە رێککەوتن کەمێک دۆخەکە دەگۆڕێت، بەڵام بڕیار نییە ئابووریی ئێران بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخێکی تەواو ئاسایی."

لە 28ی شوباتی 2026ـەوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران دەستپێکرد کە بۆ ماوەی 40 رۆژ بەردەوام بوو. لە 8ی نیسان ئاگربەست لە نێوان لایەنەکان راگەیێنرا و لە 11ی نیسانیش گەڕی یەکەمی دانوستاندنەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیریی پاکستان، لە ئیسلامئابادی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

شەوی یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان سەرکەوتنی دانوستاندنەکانی ئێران و ئەمریکا و رێککەوتنیان لەسەر یاداشتێکی لێکتێگەیشتن راگەیاند. بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەش، لێکتێگەیشتنەکە بە ئونلاین لە لایەن دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانەوە واژۆ کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

سزای لێدانی قامچیی بەسەر خانمە هونەرمەندێکی ئێران دا جێبەجێ کرا
ئێران23-11-2026

سزای لێدانی قامچیی بەسەر خانمە هونەرمەندێکی ئێران دا جێبەجێ کرا

ئێران داوای 290 ملیار دۆلاری قەرەبوو لە ئەمریکا دەکات
ئێران23-11-2026

ئێران داوای 290 ملیار دۆلاری قەرەبوو لە ئەمریکا دەکات

ئێران هەناردەکردنی تەماتە، پیاز و پەتاتەی قەدەخە کرد
ئێران23-11-2026

ئێران هەناردەکردنی تەماتە، پیاز و پەتاتەی قەدەخە کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە