رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی
ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) کۆتاییهاتنی هێرشەکانی بۆ سەر چەندین پێگەی سەربازی
لە ئێران راگەیاند، کە لەسەر فەرمانی راستەوخۆی سەرۆکی ئەمریکا و وەک وەڵامێک بۆ
خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرە ئاپاچییەکە کران.
رۆژی چوارشەممە 10-06-2026، فەرماندەیی
ناوەندیی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی سێنتکۆم هێرشی
بەرگری لەخۆکردنیان دژی ئێران تەواو کرد، ئەمەش دوای ئەوەی هێلیکۆپتەرێکی ئاپاچیی
سوپای ئەمریکا رۆژی پێشووتر خرابووە خوارەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هێزەکانی
سێنتکۆم بە تەقەمەنی و مووشەکی زیرەکی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی و دەریایی ئەمریکا؛
بەرگریی ئاسمانی، وێستگەکانی کۆنترۆڵکردنی زەوینی و پێگەکانی راداری چاودێریی ئێرانیان
لە نزیک تەنگەی هورمز کردووەتە ئامانج. سێنتکۆم گوتی، ئەم ئۆپەراسیۆنە وەڵامێکی
هاوتایە بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هێزەکانی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان
لە سنوورە ئاوییەکانی ناوچەکەدا.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا
راشیگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا بە هۆشیاری و ئامادەییەوە دەمێننەوە بۆ بەرگریکردن لە
دژی هەر دەستدرێژییەکی بێ پاساوی ئێران.
رۆژی چوارشەممە، 10-06-2026، فەرماندەیی
ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا کاژێر 5:00ـی
پاشنیوەڕۆ بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا (12:00 شەو بە کاتی هەولێر) لەسەر فەرمانی دۆناڵد
ترەمپ، دەستیان بە هێرشی بەرگری لە خۆکردن کردووە. سێنتکۆم هێرشەکەی بە "وەڵامێکی
گونجاو بۆ دەستدرێژییە بێ پاساوەکەی ئێران" وەسفکرد. ئەمەش دوای ئەوە هات، دەنگی
چەندین تەقینەوە لە کەناراوەکانی باشووری ئێران لە نزیک تەنگەی هورمز بیسترا.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا
لەگەڵ کەناڵی (ABC News) رایگەیاند،
"ئەمریکا بە شێوازێکی بەهێز وەڵامی ئەوە دەداتەوە کە دوێنێ شەو لەگەڵ هێلیکۆپتەرەکەماندا
کردیان. پێموایە وەڵامەکە دەبێت زۆر بەهێز و زۆر کاریگەر بێت، ئەمەش هەر وایە."
هێرشەکانی ئەمریکا تەنیا چەند کاژێرێک دوای ئەوە هات کە ترەمپ گوتبووی دانوستاندنی
ئاشتی لە قۆناخی کۆتاییدایە.
ئەم هێلیکۆپتەرە ئاپاچییە، دووەم فڕۆکەی
سەربازیی ئەمریکا بوو کە لەلایەن ئێرانەوە لەم جەنگەدا بخرێتە خوارەوە، ئەمە دوای
کەوتنی فڕۆکەیەکی ئێف-15 لە مانگی نیساندا. سێنتکۆم پشتڕاستیکردەوە، دوو کارمەندی
تیمەکە لە کەناراوەکانی عومان لە ماوەی کەمتر لە دوو کاژێردا بە هاوکاریی درۆنێکی
دەریایی بە سەلامەتی رزگارکراون و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
.jpeg&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)