رووداو دیجیتاڵ
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، 1,050 تمەن یان بەڕێژەی 0.45٪ بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 234,550 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
لە 24 کاژێری رابردوودا، نرخی یەک دۆلار لە بەرزترین ئاستی بە 235,500 تمەن و لە نزمترین ئاستیشی بە 233,500 تمەن مامەڵەی پێوە کراوە. لە ماوەی یەک هەفتەشدا، نرخی دۆلار نزیکەی 1.58٪ بەرزبووەتەوە و لە 6 مانگی رابردووشدا بەڕێژەی 48.54٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
شارەزیانی ئابووری پێیانوایە، لە دۆخێکدا ئەگەر ههواڵهكانی پهیوهست به گهڕانهوه بۆ لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد بەهێزتر بن، ئەوا ئەگەری هەیە نرخی دۆلار جارێکی دیکە روو لە ئاستەکانی 230 تاوەکو 231 هەزار تمەن بکاتەوە. لەم بارودۆخەدا، شکاندنی ئاستی پشتیوانیی 229 هەزار تمەن دەتوانێت رێگەخۆشکەر بێت بۆ دابەزینی زیاتر بە ئاراستەی 227 هەزار تمەن.
بەڵام ئەگەر داواکاری بۆ کڕینی دۆلار لە ئاستەکانی ئێستادا بە بەهێزی بمێنێتەوە، نرخی دۆلار دەتوانێت دووبارە روو لە ئاستەکانی 233 تاوەکو 235 هەزار تمەن بکاتەوە. هەروەها تێپەڕاندن و جێگیربوون لە سەرووی 235 هەزار تمەن دەتوانێت رێگەخۆشکەر بێت بۆ ئاستە بەرزەکانی دیکە نزیک لە 240 هەزار تمەن.



