Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

ئێران01-06-2026

دەستلەکارکێشانەوەی پزیشکیان رەتکرایەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سوپای پاسداران: تاوەکو دوا سات لە بەرامبەر زێدەخوازییەکانی دووژمن دەجەنگین
ئێران31-05-2026

سوپای پاسداران: تاوەکو دوا سات لە بەرامبەر زێدەخوازییەکانی دووژمن دەجەنگین

ئێران کۆگەکانی مووشەکی نۆژەن دەکاتەوە؛ ئەمریکا ئامانجەکانی نەپێکاوە
ئێران31-05-2026

ئێران کۆگەکانی مووشەکی نۆژەن دەکاتەوە؛ ئەمریکا ئامانجەکانی نەپێکاوە

فەرماندەیەکی پێشووی سوپای پاسداران: بەئامانجگرتنی رێبەر چاوەڕوانکراو بوو
ئێران31-05-2026

فەرماندەیەکی پێشووی سوپای پاسداران: بەئامانجگرتنی رێبەر چاوەڕوانکراو بوو

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ئێران هەموو ئەو هەواڵانە رەت دەکاتەوە کە باس لە پێشکێشکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ی ئایاری 2026، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی مەسعود پزیشکیان لە پۆستی سەرۆککۆماریی ئێران لە هەندێک میدیای فارسی زماندا، چەندین بەرپرسی حکومەتی ئێران، ئەو هەواڵ و زانیارییەیان رەتکردەوە.

فاتمە مهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، دەستلەکارکێشانەوەی پزیشکیانی رەتکردەوە و رایگەیاند، "حکومەتی دکتۆر پزیشکیان لە رۆژە سەختەکاندا نیشانی دا کە لە پاڵ گەلدایە؛ ئەمڕۆش بە هەمان تێڕوانینەوە، ئامادەی کارکردنە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات و باشترکردنی ژیانی خەڵک."

مهاجرانی گوتیشی: "ئێران بە هاودڵی و یەکڕیزی نیشتمانییەوە بەرەو پێشەوە دەچێت."

نووسینگەی راگەیاندنی حکومەتی ئێران: تەنیا دەنگۆیە و راست نییە

ئەلیاس حەزرەتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی راگەیاندنی حکومەتی ئێران لە تۆڕێ کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆککۆمار راست نییە.
ئەلیاس حەزرەتی دەڵێت: "سەرۆککۆمار پزیشکیان، بە هەموو توانایەوە خەریکی راپەراندنی کاروباری وڵات و خزمەتکردنی خەڵکە."

حەزرەتی ئاماژە بەوە دەکات، "بۆ چەندەمین جار لە مانگەکانی رابردوودا، هەندێک لە میدیا دەرەکییەکان و ئەو تۆڕانەی هاوتەریبیانن، دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆککۆماریان ورووژاندووە؛ دەنگۆیەک کە هیچ پەیوەندییەکی بە راستییەوە نییە و پێشتریش چەندین جار رەتکراوەتەوە. وادیارە داڕێژەرانی ئەم هەواڵانە، زیاتر لەوەی بەدوای گەیاندنی زانیاریدا بن، ئاواتەخوازی دروستکردنی بێهیوایی، ناکۆکی و درز خستنە نێو تەبایی نیشتمانییەوەن، کە بێگومان سەرکەوتوو نابن."

سەرۆکی ئەنجوومەنی راگەیاندنی حکومەتی ئێران لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: "گه‌لی ئێران نیشانی داوە کە لە کاتە هەستیار و یەکلاکەرەوەکاندا، بەبێ رەچاوکردنی جیاوازیی بیروڕاکان، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و سەربەرزیی وڵات لە پاڵ یەکدیدا دەوەستێت. ئاواتی تێکدانی یەکڕیزیی ئەم گەلە و پچڕانی پەیوەندیی نێوان حکومەت و خەڵک، وەک رابردوو، نایەتە دی." 

"سەرۆککۆمار لە خزمەتکردنی خەڵک پاشەکشە ناکات"

لە لایەکی دیکەوە، سەید مەهدی تەباتەبایی، جێگری پەیوەندییەکان و زانیاری لە نووسینگەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "دروستکردنی دەنگۆ لەلایەن کەناڵێکی بێ ئابڕووی دەرەکی، بەردەوامیی کایە گاڵتەجاڕییە میدیاییەکانی پێشووە. ئەوان ئاواتی خۆیان لە جیاتی راستی بڵاوکردووەتەوە."

جێگری پەیوەندییەکان و زانیاریی لە نووسینگەی مەسعود پزیشکیان نووسیویەتی: "سەرۆککۆمار پزیشکیان لە خزمەتکردنی خەڵک پاشەکشە ناکات، هەروەک چۆن گەلی ئێران لە رێڕەوی هاوپێوەندی و خۆڕاگری پاشەکشە ناکەن. "

مەهدی تەباتەبایی دەشڵێت، "ئاواتی تێکدانی یەکڕیزیی نیشتمانیی ئێرانییەکان بۆ گۆڕ دەبەن."

ئەمڕۆ یەکشەممە هەندێک لە راگەیاندنە فارسییەکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە دوای تووندبوونی ناکۆکییەکانی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسە باڵاکانی سوپای پاسداران، بە ناردنی نامەیەک بۆ نووسینگەی موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، داواکاری دەستلەکێشانەوەی لە سەرۆکایەتیی کۆمار پێشکەش کردووە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، لە نامەکەدا ئاماژە بە دەرچوونی پێکهاتەی بەڕێوەبردنی وڵات لە رێڕەوە فەرمییەکان کراوە و بانگەشەی ئەوە کراوە کە بەشێک لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە کردەوەدا کەوتووەتە دەست هەندێک گرووپ و دەستە کە لە دەرەوەی چوارچێوەی حکومەتن.