Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئێران31-05-2026

ئێران بەلەمێکی خێرای نمایش کرد

0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

پەیمان محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە ئێران کێشانی جگەرە لەنێو کچانی 13 ساڵ تاوەکو 15 ساڵ 135% زیادیکردووە
ئێران31-05-2026

لە ئێران کێشانی جگەرە لەنێو کچانی 13 ساڵ تاوەکو 15 ساڵ 135% زیادیکردووە

قالیباف: هیچ متمانەیەکمان بە بەڵێنەکانی دووژمن نییە
ئێران31-05-2026

قالیباف: هیچ متمانەیەکمان بە بەڵێنەکانی دووژمن نییە

9 وڵات زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری ئێرانیان سڕکردووە
ئێران31-05-2026

9 وڵات زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری ئێرانیان سڕکردووە

رووداو دیجیتاڵ 

لەکاتی کۆبوونەوەی لایەنگرانی حکومەت لە گۆڕەپانێکی تاران، سوپای پاسدارانی ئێران بەلەمێکی نوێی خێرای نمایش کرد. بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، خێراییەکەی 185 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا و توانای هەڵگرتنی مووشەکی کروزی هەیە.


شەوی شەممە 30-05-2026، سوپای پاسدارانی ئێران لە گۆڕەپانی شۆڕشی تاران بەلەمێکی خێرای بە ناوی (27ـی رەجەب) نمایش کرد کە تایبەت بە جووڵە لە شەپۆلدا دروست کراوە.

بەگوێرەی سوپای پاسداران، خێرایی بەلەمەکە 185 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا و ''کاتێک بەکۆمەڵ هێرش دەکەنە سەر ئامانجێک، بەرەنگاربوونەوەیان ئەستەمە''.

وەک میدیای ئێران دەڵێ،  بەلەمەکە توانای هەڵگرتن و هەڵدانی دوو مووشەکی کروزی هەیە و پێشتر بە ''سەرکەوتوویی'' تاقیکراوەتەوە.

وەک سوپای پاسداران دەڵێ، هێزی بەلەمەکە بە جۆرێکە، توانای جووڵەی لە شەپۆلەکانی دەریادا بە بەرزیی سێ مەتر دەبێ و نقوومبوونی ئەستەمە.

ژمارەیەک لە بەلەمە خێراکانی (27ـی رەجەب) بۆ پاراستنی تەنگەی هورمز و بەرەنگاربوونەوەی ئەگەریی هێزەکانی ئەمریکا خراونەتە بەردەست هێزی دەریایی سوپای پاسداران.

ئێستا تەنگەی هورمز بووەتە گۆڕەپانی ململانێیەکی کراوە. لەکاتێکدا ئەمریکا دەیەوێ بە هێزی سەربازی ئازادیی هاتووچۆی کەشتییەکان بپارێزێ، ئێران جەخت دەکاتەوە کە هورمز ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئەوانە و رێگە بە هیچ جووڵەیەکی بێ رەزامەندی نادەن.