رووداو دیجیتاڵ
دامەزراوەی ساڵ لەبارەی شەڕی ئاهەنگەکەی پارکی هەواری شار دەڵێت، لە کاتی ئاهەنگەکە دا تەقە نەکراوە و رایدەگەیێنێت، بەهۆی هەوڵی چەند کەسێک بۆ تێکدانی کەشوهەواکە، بڕیاریان داوە ئاهەنگەکە رابگرن.
رۆژی پێنجشەممە، 28ـی ئایاری 2026، لە پارکی هەواری شاری سلێمانی لەلایەن 'دامەزراوەی ساڵ' ئاهەنگێک بۆ ژمارەیەک گۆرانیبێژی میللی رێکخرا.
دامەزراوەکە راگەیێندراوێکی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "بەداخەوە لە بەشی یەکەمی ئاهەنگەکە دا، ژمارەیەک کەسی ئاژاوەگێڕ هەوڵی تێکدانی کەشوهەوای ئاهەنگەکەیان دا، لەبەرئەوە بە بڕیاری خۆمان ئاهەنگەکەمان راگرت."
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە دروستبوونی تەقەکردن دەکەن، دامەزراوەکە سەرجەم ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، هیچ رووداوێکی تەقەکردن رووی نەداوە و کەسیش بریندار نەبووە.
رێکخەرانی ئاهەنگەکە جەخت لەوە دەکەنەوە، لە کات و شوێنێکی گونجاوی دیکە دا، هەمان ئاهەنگ دووبارە دەکەنەوە.