کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

40 مەتریی سۆران کرایەوە؛ بەرزترین پرد لەسەر ئاستی عێراق تێیدا دروستکراوە

ئەندام جەبار

ئەندام جەبار

15-05-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەندام جەبار
ئەندام جەبار15-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆتۆمبێلێک  لە باڵەکایەتی بە 8 سەرنشینەوە وەرگەڕا و 2 لە سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا
هەواڵە ناوخۆییەکان07-08-2026

ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی بە 8 سەرنشینەوە وەرگەڕا و 2 لە سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا

رێنمایی نوێ بۆ تاریککردنی جامی ئۆتۆمبێل؛ لە 150 هەزارەوە تاوەکو یەک ملیۆن دینار وەردەگیرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان07-08-2026

رێنمایی نوێ بۆ تاریککردنی جامی ئۆتۆمبێل؛ لە 150 هەزارەوە تاوەکو یەک ملیۆن دینار وەردەگیرێ

تەرمی هاووڵاتییە عەرەبەکە لەنێو دەریاچەی دووکان دۆزرایەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان07-08-2026

تەرمی هاووڵاتییە عەرەبەکە لەنێو دەریاچەی دووکان دۆزرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەردی بناخەی پڕۆژەکە دوو ساڵ لەمەوبەر دانرا و دواجار زووتر لە ماوەی دیاریکراوی خۆی، شەقامی 40 مەتریی سۆران بە رووی هاونیشتمانیان و شۆفێراندا کرایەوە.


ئەم شەقامە تەنیا رێگەیەک نییە، بەڵکو وێڕای بەستنەوەی سەنتەری قەزای سۆران بە دوو قەزای دەوروبەری، کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و بەرچاوی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵخی و جەنجاڵیی ناوشار. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەکەدا جەختی لە گرنگیی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزارییەکان کردەوە.

پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی و بە ستانداردی بەرزی جیهانی دروست کراوە. کانیوار جەمال، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ئاماژەی بەوە کرد کە درێژیی ئەم جووتسایدە 3200 مەترە و هەر سایدێکی لە 3 لا (لاین) پێکدێت. یەکێک لە دیارترین بەشەکانی ئەم پڕۆژەیە، بوونی بەرزەپردێکی 32 مەترییە کە بە بەرزترین پرد لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەندرێت.

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند کە زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبێل و بەرتەسکیی شەقامەکان ببوونە هۆی خنکانی هاتووچۆ لە ناوچەکە، بەڵام تەواوبوونی ئەم شەقامە کۆتایی بەو کێشەیە دەهێنێت.

ئەم بەشەی کە ئێستا کراوەتەوە، 3200 مەترە لە کۆی 4300 مەتری پڕۆژەکە. بۆ دەستپێکردنی بەشی تەواوکاریی جووتسایدەکە، چاوەڕێی باشتربوونی دۆخی دارایی دەکرێت تاوەکو پڕۆژەکە بەتەواوی کۆتایی بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆتۆمبێلێک  لە باڵەکایەتی بە 8 سەرنشینەوە وەرگەڕا و 2 لە سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا
هەواڵە ناوخۆییەکان07-08-2026

ئۆتۆمبێلێک لە باڵەکایەتی بە 8 سەرنشینەوە وەرگەڕا و 2 لە سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا

رێنمایی نوێ بۆ تاریککردنی جامی ئۆتۆمبێل؛ لە 150 هەزارەوە تاوەکو یەک ملیۆن دینار وەردەگیرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان07-08-2026

رێنمایی نوێ بۆ تاریککردنی جامی ئۆتۆمبێل؛ لە 150 هەزارەوە تاوەکو یەک ملیۆن دینار وەردەگیرێ

تەرمی هاووڵاتییە عەرەبەکە لەنێو دەریاچەی دووکان دۆزرایەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان07-08-2026

تەرمی هاووڵاتییە عەرەبەکە لەنێو دەریاچەی دووکان دۆزرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە