رووداو دیجیتاڵ
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە گوایە بڕیار دراوە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دوابخرێ.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-8-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا باس لە دواخستنی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن نەکراوە".
ئەم لێدوانەی ئالان حەمەسەعید لە کاتێكدایە، دەنگۆ لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و باس لەوە دەکەن، وەزارەتی پەروەردە پلانی هەیە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن تاوەکو کاتێک دوابخات کە کەش فێنک بێت.
بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، بڕیارە لە 15ی ئەیلوولدا ساڵی خوێندنی 2026-2027 دەستپێبکات.



