رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەک دەڵێ، بۆریی سەرەکیی ئاوی گەڕەکەکەیان شکاوە و داوا دەکات بەڕێوەبەرایەتیی ئاو چاکی بکاتەوە. بەڕێوەبەری ئاو دەڵێ، تیم دەنێرن بۆ چاککردنەوەی.
هاونیشتمانییەکە ئەمڕۆ سێشەممە 17-11-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆکین و بۆرییەکی سەرەکیی ئاوی خاوێن شکاوە، چەند رۆژێکە ئاوی لێ دەڕوات و تاوەکو ئێستا چاکنەکراوەتەوە."
رابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو هاونیشتمانییانە دەتوانن سەردانمان بکەن و نووسراوێک بنووسن کە بۆرییەکەیان شکاوە، بێگومان تیممان دەنێرین و چاکی دەکەینەوە."
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر داوای لە هاونیشتمانییان کرد، لە هەر کۆڵانێک بۆریی ئاویان دەشکێت و کێشە بۆ ئاوی خاوێنیان دروست دەبێت، تیمەکانی ئەوان ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.
پڕۆژەکانی ئیفرازی یەک، دوو و سێ و پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای هەولێر لە دۆخی ئاساییدا 35 هەزار مەتر سێجا ئاو لە کاژێرێکدا بۆ دانیشتووانی شارەکە دابین دەکەن.



.jpeg&w=3840&q=75)