رووداو دیجیتاڵ
برایەکی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
ئەحمەد ئیسماعیل عەبدوڵڵا، پێشمەرگەی دێرین و برای وەزیری پێشمەرگە لە نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی وڵات کۆچی دوایی کرد.
نووسینگەی وەزیری پێشمەرگە ئەمڕۆ دووشەممە بە رووداوی راگەیاند، ئەحمەد ئیسماعیل کە ناسراو بوو بە وەستا ئەحمەد، شەوی رابردوو نزیک کاژێر 09:00 دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا لە دەرەوەی وڵات کۆچی دوایی کردووە.
تاوەکو ئێستا کاتی هێنانەوەی تەرمی کۆچکردوو، هەروەها شوێن و کاتی پرسەکەی دیارینەکراوە و بڕیارە دواتر بڵاو بکرێتەوە.


