رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان تەواو بووە.
بڕیارە پەرلەمانی کوردستان کەمێکی دیکە کۆببێتەوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، رێژەی یاسایی کە (50+1) تەواو بووە و پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەمشێوەیە دەبێت:
- د. ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمان
- رامی نووری، جێگری سەرۆکی پەرلەمان
- مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمان
دەنگدان دەستی پێکردوو و د. ڤالا فەرید، 52 دەنگی بەدەستهێنا و بوو بە سەرۆکی پەرلەمان، هەروەها رامی نوورییش تەواوی دەنگی ئامادەبوانی بەدەستهێنا و بووە جێگری سەرۆکی پەرلەمان؛ هاوکات مونا نەبی نادریش بە بەدەستهێنانی 52 دەنگ بوو بە سکرتێری پەرلەمان.
زۆربەی فراکسیۆنەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەشدارن، فراکسیۆنی پارتی بە تەواوی ئەندامانییەوە بەشدارە.
یەکێتی و نەوەی نوێ هەرچەندە رایانگەیاندووە بەشداری دانیشتنەکە ناکەن، بەڵام لە هەر فراکسیۆنێک چەند پەرلەمانتارێک بەشدارن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، تەنیا یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هیچ پەرلەمانتارێکی بەشداری نەکردووە.
دەستپێکردنەوەی ئەم دانیشتنە دوای ئەوە دێت کە لە 02-12-2024 یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوەچوو و بەهۆی ناکۆکیی نێوان لایەنەکان نزیکەی 2 ساڵ بە کراوەیی مابووەوە، بەڵام ئەمڕۆ بە تەواوبوونی نیسابی یاسایی، پەرلەمان بە فەرمی کارا کرایەوە و رێگە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ خۆش بوو.



