رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2026، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند فەرید عیسا بڵاوکردەوە و تیایدا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری هونەرمەندەکە و هونەرمەندانی کوردستان کردووە.
لە پرسەنامەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ "بەرهەم و کارە هونەرییەکانی خوالێخۆشبوو فەرید عیسا و دڵسۆزیی بۆ بواری هونەر جێگەی ڕێز و پێزانینن". هەروەها نزای کردووە "یەزدانی مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەزەییی خۆی شاد بکات و دڵنهوایی و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت."
دەقی پرسەنامەکە:
بۆ کۆچی دواییی هونەرمەندی دیار، خوالێخۆشبوو فەرید عیسا، پرسە و سەرەخۆشیم پێشکەش بە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم، هاوخەمیانم.
بەرهەم و کارە هونەرییەکانی خوالێخۆشبوو فەرید عیسا و دڵسۆزیی بۆ بواری هونەر جێگەی ڕێز و پێزانینن. لە یەزدانی مەزن داواکارم گیانی بە بەزەییی خۆی شاد بکات و دڵنهوایی و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/10/25


