رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی ئاکرێ بە رووداوی گوت، دوو برا لە ناوەندی شاری ئاکرێ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژران.
رۆژی پێنجشەممە، 22-10-2026 لە بەردەم پارکی ئاکرێ کەسێک تەقەی لە دوو برا کرد و هەردووکیانی کوشت و یەکێکی دیکەیشی بریندار کرد.
پۆلیسی ئاکرێ بە رووداوی گوت، تەقەکەرەکە ئامۆزای کوژراوەکان بووە و دەستبەسەرنەکراوە.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە برا بوونە بە ناوەکانی جەمال حاجی و فەلاح حاجی و برایێکی دیکەیشیان بریندارە.
گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و دەردەکەوێت، تەرمی کوژراوەکان لەسەر شەقام کەوتووە.


