رووداو - دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە بەردەم زانکۆی سلێمانی و لەسەر رێگەی بەرەو راپەڕین، کەسێک بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانە گوێزرایەوە.
رۆژی سێشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمشەو شۆفێرێک کە بە ئاراستەی راپەڕین دەڕۆیشت، کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و لەبەردەم زانکۆی سلێمانی لە ئۆتۆمبێلێکی دیکەی دا."
کەسێك لە رووداوەکەدا بریندار بووە. لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئەو هاونیشتمانییە، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی روونیکردەوە: "لە رووداوەکەدا کەسێک بریندار بوو و بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گوێزراوەتەوە، بەڵام برینەکەی سووکە و دۆخی تەندروستیی باشە".
وەک بەهمەن عەبدوڵڵا دەڵێ:"سەرنشینەکانی دیکەی نێو ئۆتۆمبێلەکان سەلامەتن و تەندروستییان باشە."



.jpg&w=3840&q=75)
