رووداو دیجیتاڵ
چەکی بانکیی شایستە داراییەکانی ئەو جووتیارانە دابەش دەکرێ کە گەنمیان رادەستی سایلۆی گەرمیان کردووە.
رۆژی یەکشەممە، 18ـی تشرینی یەکەمی 2026، کاروان رەئووف، بەڕێوەبەری سایلۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ”جووتیارانی سنوورەکە دەتوانن ئەمڕۆ سەردانی سایلۆی گەرمیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان”.
سایلۆی گەرمیان چەند مەرجێکی بۆ وەرگرتنی چەکەکانی جووتیاران دیاریکردووە:
1. پێویستە ئەو کەسەی گەنمەکەی بە ناوەوە رادەست کراوە خۆی ئامادەبێت، یان وەکالەتی دادنووسی بۆ کەسێکی دیکە کردبێتەوە. سایلۆکە جەخت دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک چەک نادرێتە کەسی دیکە.
2. پێویستە ئەو کەسەی بۆ وەرگرتنی چەکەکە سەردانی سایلۆ دەکات، کارتی نیشتمانیی رەسەنی پێ بێت.



