رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ هەینی 9ی تشرینی یەکەمی 2026، لەسەر شەقامی 60 مەتریی شاری کەلار پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا، بەهۆیەوە گەنجێک بریندار بوو.
سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:”رووداوەکە لە نزیک بازاڕی کۆنەفرۆشان (مەزادەکە) روویداوە و لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی
جۆری کیا سپۆرتج و ماتۆڕسکیلێکی دووتایەدا بووە”.
گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا ماتۆڕسوارەکە کە لەدایکبووی ساڵی 2006ـە، بریندار بووە.
بریندارەکە سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار گواستراوەتەوە، دوای ئەوەی چارەسەری سەرەتایی بۆ کراوە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.
دوای رووداوەکە تیمەکانی هاتووچۆ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە دەستپێکردووە.

.jpg&w=3840&q=75)
