رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بارانبارین لە بەشێکی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. کەشناسێک پێشبینی دەکات، کۆتایی ئەم مانگە بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو پەڵە بدات.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ هەینی 09-10-2026، لە بەشێک لە ناوچە جیاکان ئەگەری تاوەبارانی کورتخایەن و هەورەبرووسکە هەیە و لە شەودا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە و کاریگەریی ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت."
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرما "نزیک دەبێتەوە" لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشوهەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ تاوەباران و برووسکە زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە، شەو دۆخەکە بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە."
بەگوێرەی پێشبینییەکانی شاڵاو هیدایەت، لەنێوان 12 بۆ 17ـی ئەم مانگە دوو شەپۆلی جیاوازی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. لەبارەی پەڵەدانیشەوە دەڵێ: "پێشبینی دەکرێت کۆتا هەفتەی ئەم مانگە بۆ یەکەم هەفتەی مانگی داهاتوو پەڵە بدات."
پلەی گەرمای سبەی شەممە 10-10-2026 بەگوێرەی کەشناسی:
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 30 پلەی سیلیزی

.jpg&w=3840&q=75)
